کانی چەرمە ئاوی بەردە
کندر دەرزی دوولک شاخە
مەتەڵەکە مەبەستی لە کلدانە، کانی چەرمە مەبەست لە پێڵووی چاوی مرۆڤە کە بە چەرم چووێنراوە، ئاوی بەردە، واتە: لەکاتی چاوڕشتندا، چاو ئاو بەردەداتەوە مەبەست لە فرمێسکە، کندری دەرزیی، مەبەست لە کلی چاوڕشتنە کە بە مێڵ دەرێژرێ، مێڵ وەکوو دڕکت کنگر تیژە، دوولکی شاخە، واتە: مێڵ کە شاخی ئاژەڵ درووستدەکرێ. وەڵام (کلدان) .[1]