- بەڵێ #هەولێر# سەقامگیرە، ڕاستتر بڵێین نزیکترە لە شامی شەریف و هیچ کێشەیەکی نییە، لە هەولێر کەس لەسەر فول لایتێک ناکوژرێت، هیچ کەس لە هەولێر نەچووەتە زیندان لەبەر ئەوەی کۆمێنتێکی نووسیوە و بەدڵی برادەرێک نەبووە، لە هەولێر مافەکانی مرۆڤ ئەوەندە پارێزراون کە گەنجەکانی کۆچ ناکەن بەس لەبەر ئەوەی بتوانن بڵێن ئەژین، بەڵێ هەولێر ئەوەندە سەقامگیرە دوو زۆن و سێ زۆن نییە لەناو مەڵبەندی پارێزگایەکدا لە یەکیاندا هەست بکەی لە ساڵی 1950یت و ئەویتریان 2022.
- خاتونی ئازیز هەولێری خۆشەویست ئەوەندە سەقامگیرە کوڕان لەگەڵ دۆلاراوا شەقامەکانیان ڕێک وەک یەکە، هیچ کەس لە هەولێر لەمسەری گەڕەکەکەی بۆ ئەوسەری گەڕەکەکەی بە دیوار هەڵنەچنیوە و پاسەوانی دانەناوە بۆ ماڵی وەزیرێک کە ئێستا ئەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە چونکە پۆستێکی تریان داوەتێ لە حزبەکەی.
- ئەروەڵا هەولێر ئەوەندە سەقامگیرە هیچ کەس ناتوانێت هێز بۆ سەر ماڵی جێگری ئەو سەرۆک حکومەتەی ئەمڕۆ بینیت ببات و ئیجرائاتیشی لەگەڵ نەکرێت، بەڵێ هەولێر هەر زۆر سەقامگیرە لە ناو چاکسازییەکەیدا مەوادی هۆشبەرت دەست ناکەوێت بە هەرزانتر لە نرخی دەرەوەی چاکسازی و کام جۆریشت بوێت، شەقام و ڕێگا و بانەکانیشی زۆر تایبەتن و هیچ پارچە زەوی سەدان دۆنمی سەر ئەو شەقامانە نەدراوە بە هیچ بزنسمانێکی نزیک کوڕی فڵان و فیسار تا بییانکات بە یەکەی نیشتەجێبوونی خەیاڵی و بە نرخی خەیاڵی بییانفرۆشێتەوە، ئەوەشم بیر نەچێ لە هەولێری سەقامگیردا هیچ شوشتنەوەیەکی پارەش ڕوونادات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 555 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!