ناو: تەیب
نازناو: تاهیری
ساڵی لەدایکبوون: #1978#
شوێنی لەدایکبوون: #سەحنە# - #کرماشان#
$ژیاننامە$
تەیب تاهیری لە ساڵی 1978 لە شارۆچکەی سەحنەی کرماشان لە دایکبووە و هەر لە سەرەتای منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە و زانین بووە بە تایبەت لە بواری فەلسەفە و عیرفان، بۆیە بە گوتەی خۆی هەر لە منداڵییەوە دەستیپێکردووە بە خوێندنەوە و تێرامان لە کتێبە ئایینی و فەلسەفییەکان. ئەو لە بارەی نووسین و توێژینەوەکانی لەسەر ئایینی یارسان لە دوتوی پەرتووکێک بە ناوی تاریخ و فەلسەفەی #سەرئەنجام# کە لە ئێستادا وەک کتێب و سەرچاوەیەکی گرنگی یارسان ناسی چاپ و بلاوبووە دەڵێ: لە ساڵی 2005ەوە دەستم بە سەفەر کرد بۆ ئەوەی توێژینەوەکانم لە مەیدانی ئەزموونەوە تەواو بکەم و بە دیداری خەڵکی بە تەمەن و بە ئەزموون و باوەردار و هەروەها سەردانیکردنی پەرتووکخانە و هەروەها سەفەر بە ئەو ناوچانەی خەڵکی یارسان تێدا نیشتەجێ بووە بتوانم ئینسکلۆپێدیایەک لە فەلسەفە و فەرهەنگی یارسان بنووسم و تۆمار بکەم. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 504 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!