سووری هەراش
سەگی نێو بەرداش
مەبەست لە زمانی مرۆڤە، (هەراش: دەمەوەر، زۆربڵێ) سووری هەراش، مەبەست لە زمانە کە لە زاری هەندێک کەسدا زۆر بڵێیە، سەگی نێو بەرداش، بە سەگێکی هار دەوترێ کە بەهەموو کەسێک بوەڕێ، هەروەها بەرداشیش مەبەستی لە ددانە. واتە: چۆن سەگ لەناو بەرداشدا زۆر دەوەڕێ، زمانیش لەناو دەم و دداندا زۆر دەڵێ. وەڵام (زمان) . [1]