کڵاوێکیان هەیە بە سێ برا
بۆ ئەم ماڵ و ئەو ماڵ برا
مەبەست لە ساج یان سێڵەی نانکردنە، کڵاوێکیان هەیە بە سێ برا، مەبەست لە سێ پای سێڵەیە ک بە سێ برا و سێڵە بە کڵاو چووێنراون، بۆ ئەم ماڵ و ئەو ماڵ دەبرا، واتە: سێڵە بەسەرە بۆ ماڵان دەبرێ و نانی پێدەبرژێنرێ. وەڵام (سێڵە، ساج) . [1]