ناو: بەڵێن
ناوی باوک: عەبدولهادی
ڕۆژی لەدایکبوون: #31-08-1981#
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
$ژیاننامە$
• بەڵێن عەبدولهادى سابیر
• لە دایک بووى 31-08-1981 سلێمانى
• لە ساڵى 1996 نیشتەجێى شارى #هەولێر#م.
• ساڵى 1998 چەند ئاوازێکى منداڵانم داناوە و تۆمارم کردووە لەگەڵ کۆمەڵە منداڵێکى دەنگخۆش لە کەناڵى تەلەڤزیۆنى کوردستان.
• لە ساڵى 2000 قۆناغى ناوەندیم تەواوکردووە.
• لە ساڵى 2001 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانى هەولێر وەرگیرام لە بەشى موزیک لەسەر ئامێرى چەلۆ (cello) .
• هەر لەو ساڵەدا مارشى یەکێتى قوتابییانى کوردستانم دانا، کە ئاواز و ئامادە و دابەشکردنى موزیکم بۆ کرد و لەلایەن کۆرسەوە وترا.
• هەر لە قۆناغى یەکەمى پەیمانگەى هونەرە جوانەکان لە فیستیڤاڵى ساڵانەی پەیمانگەدا بەشداریم کرد، وەکوو ژەنیار.
• لە قۆناغى دووەمى پەیمانگە مارشى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستانم دانا کە ئاواز و ئامادە و دابەشکردنى موزیکم بۆ کرد و لەلایەن کۆرسەوە وترا.
• هەر لەو قۆناغەدا وەکوو ئەندام لە ئۆرکستراى کوردستان وەرگیرام بە ژەنیارى (چەلۆ) .
• تاکوو دواقۆناغەکانى موزیک بەشداریم کرد لە تەواوى فیستیڤاڵەکانى پەیمانگە.
• هەر لەو ساڵانەدا چەندین ئاواز و دابەشکردنى موزیکم کردووە بۆ گۆرانیبێژان (دڵدار وریا ئەحمەد- خەندە عەبدوڵڵا -ئەمیر محەمەد- ئاریی حەلاق- گریان سادق حەریرى- کاروان عوسمان- گۆران محەمەد) و چەندین گۆرانیبیژى دیکە.
• هەروەها لە ساڵى 2006 گۆرانى #کرماشان# شارى شیرینم بەشێوەى موزیک ئامادە و دابەشکردنم بۆ کرد بۆ ڕادیۆى دەنگى کوردستانى ئێراق.
• هەر لەو قۆناغانەدا لە چەندین کارى شانۆگەرى بە شێوەى زیندوو موزیکم بۆ ئامادەکردووە.
• لە قۆناغى سێیەمى پەیمانگە گرووپێکى موزیکم دامەزراندووە بە ناوى (گرووپى موزیکى ئاڵا) کە چەندین کۆنسێرتمان ئەنجام دا لە شارەکانى (هەولێر-سلێمانى-دهۆک-سۆران) .
• لە قۆناغى پێنجەم کارنامەکەى خۆم لەناو هۆڵى پەیمانگە پێشکەشکرد بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى زۆر، کە تێیدا نمرەى زۆر باشەم پێدرا.
• لە ساڵى 2004 لە دەزگاى موزیک و کەلەپوورى کوردى بووم بە بەرپرسى ستۆدیۆ ئەندازەى دەنگ، کە چەندین کارى موزیک و تۆمارکردنم بۆ موزیکژەنان و گۆرانىبیژان ئەنجام داوە.
• لە ساڵى 2005 بووم بە ئەندامى کاراى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان.
• لە ساڵى 2005 بە فەڕمى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕاگەیاندنى سەربە وەزارەتى ڕۆشنبیرى دامەزراوم.
• لە ساڵى 2005-2006 گرووپى تەلەڤزیۆنى (هەرێم) م دامەزراند کە بریتیى بوون لە 13 ژەنیار.
• هەر لەو ساڵەدا لە کۆلێژى هونەرە جوانەکان وەرگیرام و دەستم بە خوێندن کردەوە.
• بەشدار بووم لە سەرجەم فیستیڤاڵ و چالاکییەکانی کۆلێژ.
• ساڵى 2010 گرووپێکى کوردى- کلاسیکم دامەزراند بە ناوى (گرووپى ژێدارى هەولێر) .
• هەر لەو ساڵەدا قۆناغى چوارەمم بە سەرکەوتوویى تەواوکرد.
• لە چەندین کۆنسێرتى هونەرمەندان بەشداریم کردووە وەکوو هونەرمەندان (دانا عەبدولجەبار – محەمەد عەزیز – ماموستا شاکر کەمانچە ژەن – فیستیڤاڵى #کەرکووک# – چەندین کارى تر...)
• چەندین کۆنسێرتى موزیکى کوردى و کلاسیکم لەگەڵ (گرووپى ژێدارى هەولێر) ئەنجام داوە لە شارەکانى (هەولێر – دهۆک – سلێمانى – سۆران - ڕواندز) .
• لە ساڵى 2010 گواستنەوەى ڕاژەم کرد لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى بۆ وەزارەتى پەروەردە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان وەکوو مامۆستا لە بەشی موزیک.
• لە ساڵى 2011-2016 وەکوو وانەبێژ لە پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى کۆیە وانەم وتۆتەوە.
• سروودێکم بۆ پێشمەرگە بە ناوی (پێشمەرگەى قارەمان) داناوە کە ئامادە و دابەشکردنم بۆ کردووە و لەلایەن کۆرسەوە وتراوە..
• تۆمارکردن و کلیپکردنى گۆرانییەکى میللى کوردى بەناوى (بۆت دەڵێم) کە بەندێکى باوى ناو کۆمەڵگەى کوردییە بە شێوەى موزیکى کلاسیک ئامادە و دابەشکردنم بۆ کردبوو ئامیرەکانى (violin 1-violin 2 – viola – cello ) هەروەها کارى کلیپیشى بۆ کرا کە لەسەرجەم کەناڵەکانى تەلەڤزیۆن دادەبەزێت .
• هەروەها کۆنسێرتێکى چوارینەى کلاسیک کە 12 موزیکى کوردى و جیهانى لەخۆ گرتبوو لە هۆڵى پێشەوا لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
• لە مانگى 05-2013 لە فیستیڤاڵى پەیمانگەى هونەرە جوانەکان سەرپەرشتیارى بەرهەمێکى موزیکى کلاسیک و بەرهەمێکى موزیکى کوردىم کرد کە بابەتە کوردییەکە ئامادە و دابەشکردنم بۆى کردبوو من وەکوو ڕابەرى ئۆرکستراى پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەشداریم کرد.
(cellos are missing you)
بەرهەمێکى موزیکى کوردییە کە شیوازێکى نوێى موزیکە لە کوردستان لە ئاواز و ئامادە و دابەشکردنى خۆم و بۆ پێنج ئامێرى (cello) نووسراوەتەوە کە هەر پێنچ ئامێرەکە لە یەک کاتدا هەریەک میلۆدییەکى جیاواز دەژەنن کەشێوازێکى هارمۆنى جیهانى لەخۆ دەگرێت ماوەى کارەکە نزیکەى چوار خولەک و نیوە .
• لەگەڵ گرووپى ژێدارى هەولێر نمایشى سەرجەم قونسوڵگەرەکانى کوردستانمان کردووە. وەکوو (بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، نەمسا، ئەمەریکا) .
• لە ساڵى 2017 لە ڕێگخراوى #قەندیل# و (giz) ى ئەڵمانى وەکوو مامۆستا دەست بە کار بووم لە کەمپى #دیبەگە# دەوامى فەرمى خۆم کرد بە مۆڵەت.
• هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ ڕیکحراوى قەندیل و (giz) لە کەمپى دارەشەکران دەست بە کار بووم وەکوو مامۆستا بەردەوام بووم تاکوو سەرەتاى ساڵى 2019 .
• لە 05-01-2019 گەڕامەوە بۆ سەر کارى پێشووم کە مۆڵەت بوم لە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەشى موزیک.
• هەر لە ساڵى 2019 مانگى 1 بووم بە بڕیاردەرى بەشى موزیک.
• دامەزراندن و سەرپەرشتى و ڕابەرایەتى ئورکستراى بەشى موزیکم کردووە.
• لەگەڵ ئۆرکسترا نمایشێکى تایبەت بە موزیکى کوردى و کلاسیک ئەنجام دا.
• لە مانگى 11/2019 کونسێرتێکى گۆرانى و موزیکم ئەنجام دا لەگەڵ ئۆرکستراى بەشى موزیک.
• لە مانگى 12/2019 کونسێرتێکى گۆرانى و موزیکم ئەنجام دا لە شارى کۆیە لەگەڵ ئۆرکستراى بەشى موزیک.
• لە ساڵى 2019 بووم بە سەرۆکى بەشی موزیکی پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر.
• لە سەرەتای مانگی 1ى 2022 گرووپێکمان دامەزراند بەناوی (چەمبەر موزیکی هەولێر) کە بریتین لە حەفت ژەنیارى بە تواناى کوردستان، کار لە موزیکی کوردی و جیهانی دەکەین .
• تاکوو مانگی 10ى 2022 کە لەسەر داوای خۆم دەستم لە کار کێشایەوە لە سەرۆکى بەشی موزیکی پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر.
• لە ماوەى ئەو پۆستەدا ساڵانە دەیان کۆنسێرت و چالاکی جۆراوجۆرم لەگەڵ قوتابى و مامۆستایانى بەشی موزیک ئەنجام دا.
• دواین کارم سروودێک بوو بۆ کوردستان بە ناوی (کوردستان) ئاواز و ئامادە و دابەشکردنم بۆی ئەنجام لەگەڵ چەمبەرموزیکى هەولێر بە هاوکارى گرووپی کۆڕاڵى بەشی موزیکى پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر. [1]