ناونیشانی پەڕتووک: پوختەی 50 کتێبی گرنگی دەروونزانی
ناوی نووسەر: تۆم بۆتڵەر-باودۆن
ناوی وەرگێڕ: هێما ئەحمەد
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئاخیرەکەی، هەلێک ڕەخسا بۆ ئەوانەی پسپۆڕ نین لە بواری دەروونزانیدا، تاوەکوو بۆیان ڕوون ببێتەوە دەروونزانی زۆر فرەوانترە لەوەی تەنیا فرۆید و یۆنگ لەخۆ بگرێت. ئەم پەڕتووکە هەلی ئەوەت دەداتێ لە ماوەیەکی کەمدا ئاشنا بیت بە کۆمەڵێک پەڕتووکی ناوازەی بواری دەروونزانی.
د. ڕاج پێرسوود، پرۆفیسیۆر لە بواری تێگەیشتنی گشتی بۆ چارەسەری دەروونزانی لە زانکۆی گریشام
ئەم پەڕتووکە چێژبەخشە کورتەیەکی بەپێز و چێژبەخشی 50 پەڕتووکی هەرە گرینگی بواری دەروونزانی پێشکەش دەکات، پەڕتووکێکی زۆر بەپێزە و دەبێت ئەو خوێندکارانەی بواری دەروونزانی، کە دەیانەوێت ببن بە پسپۆڕ بیخوێننەوە.
ڤ. س. ڕامچانداران، هەڵگری دکتۆرا، پڕۆفیسیۆر و دامەزرێنەری ناوەندیی مێشک و توانی فێربوون لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ساندێگۆ
پێکهاتەیەکی نایاب! نووسەر توانیویەتی لە دووتوێی ئەم پەڕتووکە نایابەیدا، تێگەیشتن لە بیرۆکەی ئاڵۆز ئاسان بکاتەوە و پراکتیکیانە جێبەجێى بکات، کە وای لێ کردم لە ماوەی خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکانەی تێیدا هاتووە، زۆر جار بە خۆم بڵێم ئای بە ڕاستی، ئەوە نووسەرەکەی مەبەستی بێ لەوەیە.
دۆگڵاس ستۆن، وانەبێژ لە کۆلێجی یاسای زانکۆی هارڤەرد و هاونووسەری پەڕتووکی گوتووێژی قورس
بۆتڵەر- باودۆن بەوپەڕی پەرۆشییەوە دەنووسێت... ئەو مامۆستایەکی ڕاستەقینەیە لە بواری نووسینی پەڕتووکی لەم جۆرەدا.
ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی. [1]