بە بۆنەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) ، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک برایانی کاکەیی و گشت یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و ئێڕاق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام و پیرۆز بەسەر ببەن و ببێتە مایەی دڵخۆشی و دڵنەوایی دڵەکانیان و قبووڵ بوونی نزا و ڕۆژووەکانیان.
خوشک و برا کاکەییەکانمان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی گەلی کوردستانن لە ناوچەکەماندا، هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، هاوبەشێکی کارا بوونە لە بەرەوپیشچوونەکان و پاراستنی سەقامگیریی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و ژیانی پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە هەرێمەکەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز، هەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدا بن. [1]
#شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#07-01-2023#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 966 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!