کۆبوونەوەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی #سلێمانی#، زێڕەنگەران، بازاڕی جگەرە و بازرگانانی سەربەخۆ کۆتایی هات و سەرۆک بافڵ پشتگیری بۆ وەبەرهێنان و هەر جوڵەیەکی بازرگانی لە سلێمانی دووپاتکردەوە.جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر سلێمانی و هیچ نوسینگەیەک پشکی نییە لە وەرگرتنی دراو. جەختیشی کردەوە، ئەو قسانەی لەسەر سلێمانی دەکرێت هیچی ڕاست نییە و هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر شارەکە. وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیریی بۆ وەبەرهێنان و هەر جوڵەیەکی بازرگانی لە سلێمانی دووپاتکردووەتەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 513 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!