#ئامینە زکری#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی:
$با خەڵک دادوەربن$
پەیامی بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر خاڵی لەسەر ئەو پرسیارانە دانا کە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیبوو، زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی و بێ پێچ و پەنا هەموو شتێکی خستە بەردەم هاونیشتمانیان، دوای ئەم پەیامەش با ئیتر خەڵک خۆیان دادوەربن.
بەڕێز #مەسرور بارزانی# تائێستا #16-01-2023# سەرۆکی حکوومەتێک بووە کە شەریکە سەرەکییەکەی بەقەد نەیارەکانی لەسەنگەر بووە بۆی، لەپاڵ قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان و ئەو کێشە و تەگەرانەی هاتوونەتە پێش لەهەمان کاتدا یەکێتی بۆ بڕیارە سەرتاسەرییەکانی لەمپەر درووست بکات و بیەوێت ئەرزش بۆ دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم نەمێنێت و هەموو خەون و خەیاڵ و ستراتیژیان لەلای ئاژەوە و تیرۆر و (تەسفیە حسابی) ناوخۆیان بێت و بە پارە و داهاتی خەڵک و بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەسەڵاتی حکوومی خزمەتی چەند کەسێک بکرێت.
بەڕێز مەسرور بارزانی لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە دروشمی شەفافیەت و خستنە ڕووی هەموو داتایەکی بۆ خەڵک بڵند کردووە و کاری بۆ کردووە و ئەم بەیاننامە وردەش کە بڵاوکرایەوە دووپاتی ئەم شەفافیەتەیە بۆ خەڵک.
ئەم حکوومەتە و سەرۆکەکەی نیشانیاندا سازش ناکات لەسەر چاکسازی وبڕیاری سەرتاسەری و وەرگرتنەوەی داهات بۆ خەڵک لەبری ئەوەی بۆ چەند کەسێک بێت، سازش ناکات لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ڕێگری لە تیرۆر و هەموو ئەو داواکارییانەی کەخواستی خەڵکن!
[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 896 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!