مەتەڵ هەشت پیتی تەواو
شاخێکی بەرزە ناسراوە بە ناو
پیتی یەک و دوو خاکە بیزانە
مەڵبەندی گشتە پاش ئەم ژیانە
چوار و پێنج و شەش حەوتی لەبان
ناوی دەنگێکە زۆر دڵگیر و جوان
پیتی حەوت و دوو ئەندامی لەشە
کار تەواوئەبێ شادمان بەسە
مەبەستی مەتەڵەکە چیای گڵەزەردەیە، دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە. [1]
وەڵام: (چیای گڵەزەردە)