مەتەڵ پێنج پیتە بە وشەی کوردیی
ئەگەر بیزانی دیارە زۆر مەردی
شوێنی پیاوانی دواڕۆژی گەلن
خزمەتگوزاری عیلم و هونەرن
هەر کەس بگاتە ئەو پلە و جێگە
دیارە زیرەکە و خاوەن چالاکە
پیتی سێ و پێنج لەگەڵ چوارەمدا
بەرووبوومێکە لەم کوردستانە
پیتی سێ و دوو لەگەڵ پێنج و چوار
ناوی بەشێکە لە لاشەی ئینسان
پیتی چوار و دوو لەگەڵ سێهەمدا
ناوی شوێنیکە لەسەر خاکدا
ئەگەر بیزانی ناوی ئەم شوێنە
ئیستە هاوبیرتە کەسێک لەو شوینە [1]
وەڵام: (زانکۆ)