#قوباد تاڵەبانی# داوا دەکات حکومەتی تورکیا بە زووترین کات ڕاستی ڕووداوەکەی #ماردین# بۆ ڕایگشتی خەڵکی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکات و تاوانباران دەستگیر بکرێن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی ڕووداوەکەی ماردین پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هاوخەمی قوڵی خۆم بۆ خانەوادە و کەسوکاری ئەو پێنج هاووڵاتییەی دەڤەری #بادینان# دەردەبڕم کە شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ماردین تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هاتووە، داواکارین لە حکومەتی تورکیا بە زووترین کات ڕاستی ڕووداوەکە بۆ ڕایگشتی خەڵکی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکات، تاوانباران دەستگیر بکرێن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 482 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!