ناو: ئەبداڵ
ناوی باوک: حەسۆ مەحمود کانیە لنجی
ساڵی لەدایکبوون: 1967
ڕۆژی شەهیدبوون: #21-07-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانیە لنج#
شوێنی شەهیدبوون: #دەریا سۆر# ی شارۆچکەی #مێرگەسۆر#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1967 لە گوندی کانیەلنج سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆر لەدایکبووە، تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە، دوای ئەوەی جەنگی ئێراق- ئێران 1980-1988 هەڵدەگیرسێت وەکوو هاوکارێک بۆ پێشمەرگەکان و یارمەتیی دەریان دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەبەر ئەوەی حسۆ کانیەلنجی بابی یەکێک دەبێت لە فەرماندەکانی هێزی #بارزان#، بۆیە لە هەڵمەتی گرتنی مێرگەسۆر ساڵی 1987 بەشدار بووە.
ساڵی 1987 حکومەتی ئێراق بە هاوکاری جاشەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان، بەتایبەت گەلی ڕەش دەدات، چونکە بارەگای سەرەکی هێزیی بارزانی تێدابووە، بۆیە بەر لەوەی دەست بە هەڵمەتەکەی بکات تۆپبارانێکی سەختیان دەکات، لە 21-07-1987 لە چوارچێوەی تۆپبارانەکە لەگەڵ هەریەک لە حەسکۆ محەمەد فەقێ کانیەلنجی و عەلی حاجی بەردەری، عەبدالیش شەهید دەبێت و، هەرسێکیان لە گۆڕستانی گوندی دەریاسۆری سنووری شارەدێی سیدەکان بەخاک دەسپێردرێن. [1]