46$ بانکی ئێراق ڕۆڵیان هەبووە لە بردنە دەرەوی پارەی ئێراق بۆ دەرەوە، چوار لەو بانکانەش لە هەرێمی کوردستانن$
#سۆران عومەر#، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق، ناوی سەرجەم ئەو بانکانەی بڵاوکردەوە کە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆڵیان هەبووە لە بردنە دەرەوەی پارە بۆ دەرەوەی ئێراق و ئاماژەی بەوەشداوە چوار لەو بانکانە لە هەرێمی کوردستانن و لە پایتەختی هەرێمی کوردستانن.
سۆران عومەر، ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری #هەولێر# ڕۆژانە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلاری بە ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە بردۆتە وڵاتی تورکیا.
لە ڕابردوودا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە بەشێک لە بانکەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان لە مامەڵەی سپی کردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی پارە بۆ دەرەوەی ئێراق تێوەگلاون، ئەمڕۆش ناوی 46 بانکی ئێراقی کە چواریان لە هەرێمی کوردستانن لەلایەن سۆران عومەر، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق بڵاوکرایەوە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 684 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!