$سوپاس لالۆ گیان بۆ ئەو پڕییەت لە کوردایەتی$
پیاوێکی خاکیی لە سەنگ سەنگیتر
لە دێرزەمانەوە خۆم بە قەرزاری هەڵوێستێکی مەردانەی کاتی پەلامارەکەی #26-12-1993# ی سەرمزگەوتی ئیمان دەزانم، دەمویست لە نزیکەوە سوپاسی بکەم، کە زانیم کەمێک باری تەندرووستی باش نەبووە، بە ئەرکم زانی ئەمڕۆ #24-01-2023# لە ماڵەکەی خۆیدا لە #هەولێر#، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە خزمەتیدا بم و کەمێک لەو ڕێزەی لە دڵمدایە بۆی نیشانی بدەم، سەرباری ئەوەیش کە زانیم لەلایەک سەرقاڵی درووستکردن و پێکهێنانی مۆزەخانەیەکی کەلوپەلی کوردەواری و و لەلایەکی تریشەوە خەریکی نووسینی فەرهەنگێکی کوردی کوردییە بەوێنەوە، ئەوەندەی تر لام شیرینتر بوو.
سوپاس لالۆ گیان بۆ ئەو هەموو ماندوو بوونەت، سوپاس بۆ ئەو پڕییەت لە کوردایەتی، سوپاس بۆ میواندارێتییەکەت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 572 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!