لە زنجیرە شەرەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەگەڵ سوپای عێراق، لە #25-06- 1965# لە دەڤەری #چوارتا# و چیای #ئەزمەڕ# کە سەر بە پارێزگای #سلێمانی# ە شەڕێکی گەورە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ڕوویدا، چوارتا ناوەندی قەزایەکی گرنگ و ستراتیژی بوو بۆ هێزی پێشمەرگە.
$ئامادەکارییەکان$
سوپا بە مەبەستی گرتنی ناوچەکه و ڕاوەدوونانی هێزی پێشمەرگه بوو لە 25ی حوزەیرانی ساڵی 1965 بە بەژداری لیوای پێنج و لیوای بیست، لە دەرفەتێک کە هێزی پێشمەرگە چاوەڕێی وەها هێڕشێکی نەدەکرد، هێڕشیان کردە سەر چیای ئەزمەڕ، شەڕەکە زۆر سەخت و خوێناوی بوو، ماوەی یەک ڕۆژی خایاند، سوپای عێراق توانی شکست بە هێزی پێشمەرگە بهێنێت و تەواوی چیای ئەزمەڕ و دەڤەری چوارتا داگیر بکات.
ئه و سەرکەوتنەی سوپای عێراق دەرەنجامی بەرگری نەکردنی هێزی پێشمەرگە بوو لە ناوچەکە، بەبەراورد لە شەڕی شوینەکانی تر هێزی پێشمەرگە بەرگریەکی ئەوتۆی نەکرد، ئه و سەرکەوتنەی سوپای عێراق کاریگەری زۆری کردە سەر داتەپینی ورەی خەڵک بەگشتی و پێشمەرگە بەتایبەتی، لەبەرامبەریشدا سوپای عێراق تووشی لە خۆ بایبوون بوو به و سەرکەوتنەی کە لەو شەڕەدا وەدەستی هێنا. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 160 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!