دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
برای بەڕێزم کاک شێخ جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێج جەبار)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوەو کەسوکارتان دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیار و کەسوکاری ئەنفال و تێکۆشەری دەڤەری گەرمیانەو چەندین قوربانییان لەپێناو گەلەکەمان داوە، لەدەستدانی مایەی نیگەرانیمانە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی کەسوکارو هاوڕێیانی بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!