#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەڵمەتی میدیایی لە دژی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی سەرجەم میدیاکانی حیزبەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە هەڵمەتی میدیایی لە دژی مەسرور بارزانی ڕابگرن.
ئاگادارکردنەوەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بۆ سەرجەم ئۆرگانە فەرمیی و نافەرمییەکانی یەکێتی بووە و پەیوەندی بەو کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە هەبووە، کە لەنێوان مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزبە ئەنجامدرا.
یەکێتی ئەم هەنگاوەی تاکلایەنە ئەنجامداوە و وەک دەستپێشخەرییەکیش بووە، بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 515 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!