لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە #28-01-2023#ی یەکێتی و پارتیدا، وەفدی هەردوولا زۆر بە سەراحەت قسەیان لەسەر کۆی کێشەکانی نێوانیان کردووە. لە کێشە ئەمنییەکانی نێوانیانەوە تا کێشە داراییەکانی #سلێمانی# و بابەتی ئاڵوگۆڕی پۆستە وزارییەکانی یەکێتی لە کابینەی نۆیەم.
وەفدی پارتی یەکێک لە داواکارییەکانیان گەڕانەوەی #قوباد تاڵەبانی# بووە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. بەڵام قوباد تاڵەبانی ئەو داوایەی تیمی پارتی ڕەتکردووەتەوە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە لە ئێستادا #31-01-2023# هیچ خواستێکی نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ناڕاستەوخۆ لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە لە حاڵەتی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، ئەوا کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 402 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!