$لاهور شێخ جەنگى داواى لە سەرکردەکانى یەکێتیى کردووە ترسیان لە پارە نەبێت$
هاوسەرۆکى پێشووى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# بە پارەیەکى زۆر گەڕاوەتەوە مەیدانەکە و ئەمەش ترسى لاى یەکێتىی نیشتمانى کوردستان درووستکردووە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 17 مانگ، بەسەر ڕووداوەکانى 8ى تەمموز #لاهور شێخ جەنگى#، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بە پارە و هێزێکى زۆر گەڕاوەتەوە نێو مەیدانى سیاسەتکردن و داواى لە کەسە نزیکەکان کردووە لەوبارەیەوە ترسیان لە هیچ شتێک نەبێت.
لاهور شێخ جەنگى، پەیوەندی بە ژمارەیەک ئەندامى سەرکردایەتى و، بەرپرسانى ئۆرگانەکانى ئەو حزبە کردووە کە لە کاتى هەڵوێست وەرگرتن لەسەر دۆخى ئێستاى یەکێتیى ترسیان لەوە نەبێت کە موچەى خۆیان، یاخود پاسەوانەکانیان دەبڕدرێت هەرکاتێک ئەوە ڕووبدات خۆى پاسەوان و نەسریەیان بۆ دابین دەکات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 908 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!