سەردانەکەی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاریس، ئامانج لێی داوای نێوەندگیری فەرەنسایە لەنێوان #هەولێر# و #بەغدا#. مەسرور بارزانی دەیەوێت کێشەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت دۆسییەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی ئێراق یەکلایی بکاتەوە، ئەمە جگە لەو کێشە هەڵپەسێراوانەی چەند ساڵێکە لەنێوان هەردوولادا هەیە.
مەسرور بارزانی هەوڵدەدات خۆی لەو بژاردانە بەدوور بگرێت، کە ڕەنگە زیانیان بۆ سەر هەرێم هەبێت، وەک پەنابردن بۆ کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی ئێراق، بەو پێیەی ئەم بژاردەیە کاردانەوەکانی خراپی دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەک دوا کارتی فشار هێشتوویەتییەوە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان.
لە ئێستادا #19-02-2023# سەرۆکی حکومەتی هەرێم گرەو لەسەر پەیوەندییە باشەکانی پاریس و بەغدا دەکات، جگە لەوەی لەو نێوەندە بەرژەوەندیی فەرەنسا هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و حکومەتی فیدراڵی بۆ بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانەکانی وزە لە کوردستان. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 379 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!