ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: سەرجەم ڕێکارەکانی یەکێتی لەبارەی پەیڕەو، پرسی سەرۆکایەتی و ئەو سکاڵا و تانانەی لە دژی بڕیارەکانی یەکێتی لە دادگاکان تۆمارکرابوون، بە ڕێڕەوی یاسایی لە بەرژەوەندی سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# یەکلاکراونەتەوە و تەواوی ئەو بڕیارانەش کە دراون، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەسەندیکردوون.
لە ڕوونکردنەوەیەکی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە #07-02-2023# ئاڕاستەی سەرجەم ئۆرگانەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی کردووە و ئیمزای فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەسەرە و دوای ئاماژەدان بە ڕێکارە یاساییەکان و دەرچوونی بڕیارەکان لە دادگای بەرایی لێکۆڵینەوە، فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، ئەم پرسە ڕوونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنیا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ کاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بکات و ئەگەر هەوڵێکی لەو جۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونکە هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 498 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!