ناوەندی فیدراڵیی بۆ هۆشیاریی تەندرووستیی لە ئەڵمانیا دەڵێت: ئازاری لای بەشی ڕاستی سک چەند هۆکارێکی لە پشتەوەیە کە دەکرێت لەسەر بنەمای جێگای ئازارەکە بەوردی و ئەو نیشانانەی تر کە لەگەڵیدایە، جۆری نەخۆشییەکە دیاریبکرێت.
ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت: ئەگەر ئازارەکە لە بەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سکدا بوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی گرفت لە گەدە، دڵ، سییەکان، پەنکریاس یان سپڵ، گورچیلە، میزڵدان و ڕیخۆڵە گەورە.
بەڵام ئەگەر ئازارەکە لە بەشی خوارەوەی ڕاستی سکدا بوو، ئەوە ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی گرفت لە گورچیلەکان، میزڵدان و ڕیخۆڵە گەورە.
باس لەوەشکراوە، ئەگەرهات و ئازارەکە زۆر توند بوو یان ماوەیەکی زۆری خایاند، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەتایبەت کە ئەگەرهات و نیشانەکانی وەک تا، سەرلەگێژەوەهاتن، ڕشانەوە، سکئاوسان، سکچوون، قەبزیی، سووتانەوەی گەدە، ئازاری سنگ، تەنگەنەفەسی، ئارەقکردنەوە و بوونی ئازار لە کاتی میزکردنی لەگەڵدابوو. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,185 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!