ناونیشانی پەڕتووک: زمان بڕین
ژانر: ڕۆمان
ناوی نووسەر: #فەرزین کەریم#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دانیشفەڕ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #21-02-2023# لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ناساندن و واژووکردنی نوێترین پەڕتووکی نووسەر (فەرزین کەریم) بەڕێوەچوو .
زمانبڕین، تێشک دەخاتە سەر کێشەی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان، ئەم پەڕتووکە تا ڕادەیەکی زۆر مێژووییە چونکە تیشک دەخاتە سەر سەد ساڵ زیندانیکردنی زمانی کوردی، لەبەر ئەوەی هەوێنی ئەم پەڕتووکە لەسەر زمانی کوردی و ئاخاوتنە (فەرزین کەریم) هەوڵیداوە کە وشەی بیانی بەکارنەهێنێت و زیاتر پشتی بە زاراوە و وشەی تەواو کوردیی بەستووە، هاوکات هەروەکوو خۆی ئاماژەی پێداوە: بۆ ئەوەی هەستی نەژادپەرستیشم تێدا باڵادەست نەبێت، پێم لەسەر کەزەب و جەرگی خۆم داناوە و وشەیەکی ناکوردیم، لە سێ شوێن بەکارهێنا. [1]
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 327 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!