ناونیشانی بابەت: ڕۆژوو گرتن و نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ
ئامادەکردن: د. #عەلی ئیسماعیل#
- ڕۆژی گرتن و نەخۆشییەکانی گوورچیلە و میزەرۆ
لەسەرەتادا پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەم بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
- ساڵانە لەسەر و بەندی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەو کەسانەی نەخۆشی گوورچیلە و میزەرۆیان هەیە لەبەر پەرۆشییان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی بەرۆژوو بوون و ترسی لێکەوتەکانی بەرۆژوو بوون لەسەر گوورچیلەکانیان داوای ڕوونکردنەوە لە پزیشکە بەڕێزەکان دەکەن لەسەر ئەو بابەتە گرینگە، ئەوەش کوورتەیەک لە ڕای ئێمەی زانستی لەسەر ئەو بابەتە.
- بەرۆژیبوون سوودی زۆرە بۆ جەستەی مرۆڤ بە کۆئەندامی گورچیلە و میزەرۆشەوە بەڵام مرۆڤی بێ کێشەی لە ڕووی تەندرووستییەوە. ئەو نەخۆشانەی کە تێنویەتی و برسیبوونی درێژخایەن کاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر تەندرووستیان درووست دەکات دەبێت خۆیان بەدوربگرن لە بەرۆژیبوون.
- لەبەر ئەوەی ڕۆژانە مرۆڤی تەندرووست پێویستی بە 2 -2.5 لیتر ئاو هەیە دەبێت، لەکاتی بەرۆژیبوون ئەو برە ئاوە پێویستە لەکاتی شەو قەرەبوو بکرێتەوە.
- ئەو نەخۆشانەی کە بەردی گوورچیلەیان هەیە دەتوانن بەرۆژی بن بەڵام لەکاتی هاتنە خوارێی بەردەکە بۆ بۆری میز دەبێت چارەسەری پێویست وەربگرن و ئاو خواردنەوەی زۆریان پێویستە بۆ یارمەتیدان بۆ هاتنە خوارێی بەردەکە، بەڵام دوای دابەزینی بەردەکە بە نەشتەرگەری یان بێ نەشتەرگەری دەتوانن بگەرێنەوە سەر ڕۆژوەکانی خۆیان.
- ئەو نەخۆشانەی کە چاندنی گوورچیلەیان ئەنجامدایە تا ئێستا هیچ ڕێنماییەکی زانستی یەکگر نییە لەسەر ئەو بابەتە بەڵام ئەگەر هاتوو نەخۆشەکە دوای 2 ساڵ لە چاندنی گوورچیلە وباری تەندرووستی جێگیر بیت و ماوەی ڕۆژیگرتنەکە لە 12 کاتژمێر کەمتر بیت (چونکە دەرمانەکانی دوای چاندن زۆربەیان دەبیت هەر 12 کاتژمێر جارێک بەکاربێت بێ دواکەوتن) دەتوانن بەرۆژیبن.
- نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن لەبەر ئەوەی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر گورچیلە دەبێت لە ئەگەری کۆنترۆلنەکردنیان بۆیە دەبی ڕاوێژ بکەن بە پزیشکی پسپۆر بۆ کاتی وەرگرتن و ڕێکخستنەوەی دەرمانەکان.
- پێویستە لەسەر کەسی بەرۆژوو بوو لەکاتی بەربانگ ئەو خواردنانە بخوات کە بەسوودە بۆ جەستە وەک سەوزە و میوە ، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور و بەرهەمە شیرەکان و خوێ و شەکر و شیرنەمەنی و شەربەتە ناسرووشتییەکان چونکە ئەو خواردنانە بە شێوەکی خراپ کاریگەریان هەیە لەسەر جەستە کە کۆئەندامی گورچیلە و میزەرۆش بەشێکی هەستیاری جەستەن و بێ بەش نابن لەو کاریگەریە خراپانە. [1]