بەشێک لە خەڵکی لە ڕەمەزاندا ڕووبەڕووی گرفتی سەرئێشە دەبنەوە، بە شێوەیەک کە توانای سەرنجدانیان کەمدەبێتەوە و ناتوانن بەباشی ئەرکەکانی ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن.
لەگەڵ ئەوەی ڕێگەکانی چارەسەری سەرئێشە زۆرن، وەکوو خواردنەوەی ئاو، خەوتن بە بڕی پێویست، فشارخستنەسەر شوێنی ئازار، وەرگرتنی دەرمان، بەڵام ڕێگەی سرووشتی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زوو چارەسەری ئەم گرفتەت بکەیت.
سەهۆڵ یان پاکی سارد، یارمەتیدەرێکی خێرایە بۆ چارەسەری سەرئێشە، دەتوانیت سەهۆڵێک بکەیتە ناو پارچەیەک پەڕۆ، یان پاکی سارد (کە لە دەرمانخانەکان هەیە)، بکەیتە سەر ملت یان سەرت، بەم شێوەیە هەوکردنی شوێنەکە کەمدەبێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەم چارەسەری سەرئێشەکەت دەکات.
باشترە لە مانگی ڕەمەزاندا بە بڕی پێویست بخەویت و لەو کاتانەی بەڕۆژو نیت ئاوی زۆر بخۆیتەوە، بەم شێوەیە کەمتر تووشی سەرئێشە دەبیت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 500 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!