Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,667
Resim 105,764
Kitap PDF 19,400
İlgili Dosyalar 97,511
Video 1,396
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTAB...
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığ...
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Kütüphane
GEZİ İSYANI
سوود و کەڵکی ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی کوردستان
Kurdipedia ve meslektaşları, üniversite ve yüksek öğrenim öğrencilerinin gerekli kaynakları elde etmelerine her zaman yardımcı olacaktır!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوود و کەڵکی ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی کوردستان

سوود و کەڵکی ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: سوود و کەڵکی ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی کوردستان
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
وەختایەک وڵات سەربەخۆیی بە دەستهێنا، مالیزیا بە دەست کۆمەڵێک گرفتەوە دەیناڵاند، وەک نەخوێندەواری، هەژاری، گەندەڵی و ڕەگەزپەرستی، هۆکار گەلێک لە مپەربوون لە بەردەم پڕۆسەی ڕامیاری و کۆمەڵایەتییدا، چونکە پێشکەوتن و گەشەسەندن پێویستی بە کەشێکی گونجاو هەیە، تاوەکووبتوانێت بەو ئاڕاستەیەدا هەنگاوبنێت کە بۆی دیاریکراوە. سەرەتا حکومەت کاری لەسەر یەکگرتنی نەتەوە جیاوازەکان کرد و یەکێتی لەنێوانیاندا درووستکرد، پاشان دەسەڵاتداران کاریان لەسەر کەرتی خوێندەواری کرد، بە گشتی پێشکەوتنی وڵات بە شێوەیەکی ئاسۆیی ڕۆیشت و توانستی زۆرینەی کەرتەکان لە خۆبگرێت، بۆ ئەم کارە حکوومەت دوو پلانی ستراتیژی داڕشت. یەکەمیان، ناوی سیاسەتی ئابووری بوو، ساڵی 1970 دەستیپێکرد و ساڵی 1990 کۆتاییهات، پلانی دووەم، ناوی ڕۆئیایی 2020 بوو کە ساڵی 1990 دەستپێکرد و ساڵی 2020 کۆتاییهات. ئامانجیش لەم پلانە گۆڕانی پەیکەری ئابووری وڵات بوو بۆ وڵاتێکی پیشە سازی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی جیهان و بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی دانیشتووان. ئەوڕۆ مالیزیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتۆکانی دنیا لە کیشوەری ئاسیادا.
=KTML_Bold=“جوگرافیای مالیزیا”=KTML_End=
مالیزیا وڵاتێکی گەرمە سێر و هەمیشە بارانە، پلەی گەرما بە درێژای ساڵ بەرزە، هەڵکەوتەی جوگرافیای وڵات دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و 68% ڕووبەری وڵاتەکە دارستانە، هاوکات دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سرووشتی وەک تەنەکە، نەوت، گاز، مس و بۆکسایت.
وڵات لە سێ‌ هەرێمی فیدراڵی و سیازدە هەرێمی دیکە پێکدێت، ڕووبەرەکەی ی 329658کم2، کەرتی کشتوکاڵ، ساڵی 1992 25% دەستهاتی وڵات لەو کەرتەوە بوو، ڕێژەی گەشەکردنی 3%، بەهۆی پلانی حکومەتەوە کە بە پلانی حەوت ناسراوە و ساڵی 2005 کۆتاییهات، داهاتی کەرتی کشتوکال لە خواستی ناوخۆ زیاتر بوو، کەرتی گاز و نەوت کەرتێکی تری گرنگی وڵاتە کە بە کانزایکردن “تعدین” ناسراوە بە 12% بەشدارە لە داهاتی وڵاتدا، ساڵی 2009 تێکڕای داهاتی وڵات 318 ملیار دۆلاربووە.
=KTML_Bold=“دانیشتووانی وڵات”=KTML_End=
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمێکانی وڵات ساڵی 2021 دانیشتووانی مالیزیا، 32، 667.194 سەر بووە، بەشێوەیەکی نا هاوسەنگ بە سەر وڵاتدا دابەشبوون، زۆرینەی دانیشتووان لە کەناراوەکانی خۆراوا نیشتەجێن و لە سێ‌ ڕەگەزی جیاواز پێکهاتوون: مەلاوی، چینی و هیندی، لە هەرێمەکانی (سەباح و سرداق) ڕەگەزی تری دانیشتووان دەبینرێت. مەلایۆکان زۆرترینی دانیشتووانی وڵات پێکدەهێنن و هەموویان موسڵمانن، چینێکانیش دووەم ڕەگەزی وڵاتن و ناسراون بە چالاکی و بەردەوامی لەکارکردندا، بەشێوەیەکی گشتی لە شارەکاندا نیشتەجێن. بە مالیزیا دەگوترێت “ئاسیای بچووک” چونکە بەشێکی زۆری ئایین، کولتوور و ڕۆشنبیری کیشوەری ئاسیا لەو وڵاتەدا هەیە، هەموو نەتەوە جیاوازەکان پێکەوە بە ئاشتی دەژین و زمانی فەرمی وڵات زمانی مەلایۆیە.
=KTML_Bold=“پێشکەوتنی ڕامیاری مالیزیا”=KTML_End=
هەڵکەوتەی جوگرافی ڕۆڵێکی گرینگی لە یەکێتی نەتەوەی مالیزیادا گێڕاوە، چونکە ڕێگایەکی گرینگی بازرگانی بووە، مالیزیا ڕێگایەکی گرینگی دەریاییە بەرەو چین، ڕێگای پێکەوە بەستنی خۆرهەڵاتی ئاسیا و هندستان بووە، مێژوو باس دەکات خەڵکی دوورگەی مەلایۆ لە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا بێ‌ هیچ شەڕ و فتوحاتێک ئایینی ئیسلامیان وەرگرتووە، هاوکات مێژوو دەیگێڕێتەوە کە ئایینەکانی، بودائی، هندۆکی، کریستیان و ئیسلام لە ڕێگای بازرگانەکانەوە لە دۆرگەی مەلایۆدا بڵاوبوونەتەوە، تاوەکووساڵی 1963 مالیزیا بەکردار وڵاتێکی یەکگرتوو نەبوو.
سەرکردایەتی سیاسی، لە ماوەی پەنجا و پێنج ساڵی ڕابردوودا تەنیا شەش سەرەک وەزیران وڵاتیان بەڕێوەبردووە، ئەوش ئاماژەیە بۆ سەقامگیری وڵات کە هەموویان کارەکانیان تەواوکەری یەکتربوون.
هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە بنەماکانی سەرکەوتن و بەردەوامبوونیان بەهێزی هاوپەیمانێتی نێوان ددانانیانە بە ڕەگەزە جیاوازەکان و ئایینەکانیان، بۆ نموونە مەلایۆکان لە گوندەکاندا دەژیان، پشکیان لە ئابووری وڵاتدا 2% زیاتر نەبوو، هاوکات بە دەست هەژاری و نەخوێندەواریەوە دەیاناڵاند، بەڵام سیستمی سیاسی کەشوهەوایەکی لە بواری ئابووری، پەروەردە و کارگێڕی حکومیدا بۆ ڕەخساندن کە لە داهاتوودا بتوانن دەست بە سەر کەرتێکی گرنگی ئابووریدا بگرن، هاوزەمان چینییەکان دەترسان شایەد مەلایۆکان دوای بوژانەوەیان دەست بە سەر سەروەت سامانەکانیاندا بگرن، بەڵام ئەوانیش دڵنیاکرانەوە لە پاراستنی گشت و ماف و سەروەت و سامانەکانیان. ئەو دڵنییایە گشت کەمینەکانی تری ڕەچاو کردبوو.
دیموکراتی مەرجدار، پێکهاتەی ڕەگەزی لە مالیزیادا زۆر ئاڵۆز و هەستیارە، سەرکردە سیاسێکان درکیان بەو ڕاستییە کرد کە پێویستیان بە سەقامگیری ڕامیاری و ئاساییشی کۆمەڵایەتی هەیە، بۆ نموونە هەر حیزبێک دوو لەسەر سێ‌ دەنگەکانی هەڵبژاردن بە دەست بهێنێت، دەتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت و دەستووریش بگۆڕێت. لەنێوان ساڵانی 1957 -1996 چل و دوو جار دەستووری وڵات هەموار کراوەتەوە. دیاردەی کودەتا لە وڵاتانی سێیەمدا باو و بڵاوە، بەڵام مالیزیا تووشی هیچ کودەتایەک نەبووە، دەسەڵاتی مەدەنی توانیوێتی دەسەڵاتی بەسەر عەسکەردا بسەپێنێت، هاوکات لە درێژەی مێژووی مالیزیادا وەزیرەکانی بەرگری کەسانە مەدەنی بوون.
بوودنیادنانی مرۆڤ، حکوومەت گرنگی زۆری داوە بە بواری پەروەردەو 20-25% پشکی بودجەی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردووە، هەمیشە ئەو پارەیەیی بۆ پەروەردە تەرخانکراوە زیاترە لەو بڕەی بۆ لایەنی سەربازی خەرج کراوە، بۆ نموونە ساڵی 2010 بڕی سیازدە ملیار دۆلار بۆ پەروەردە تەرخانکرا و لەبەرانبەریشدا بڕی دیاریکراو بۆ سوپا لە بودجەدا بریتیی بوو 4.56 ملیار دۆلار.
ئایین و دەوڵەت، لە وڵاتێکی فرە ئایین، کولتووری و ڕۆشنبیریدا پەیوەندی نێوان ئایین و دەوڵەت کارێکی هەستیار و وردە، بەڵام دەستوور ددانینیاوە بە گشت مافەکانی موسڵمان و نا موسڵماناندا، ئەو کارەش جۆرێک بوو لە گرێبەستی کۆمەڵایەتی لەنێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی وڵاتدا، سەرکردەکانی بە “سیکولاری میانڕەو” ناو دەبرێن، بە ڕۆحێکی کراوە وە مامەڵە لەگەڵا ئیسلام و دامەزراوە ئایینێکاندا دەکەن، لە مالیزیا بەر لە وڵاتانی تر ئافرەتی باڵا پۆش وەک پێشکەشکار لەسەر شاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە دەرکەوتن.
میکانیزمی خزمەتگوزاری شارستانییەت، لە دیارترین هۆکارەکانی ئەزموونی مالیزیا سیستمی خزمەتگوزاری شارستانییەتە، بۆ نموونە ئەگەر هەر کارمەندێک ئەرکەکانی خۆی جێبەجێنەکات ئەوا گەندەڵی درووست دەبێت، لەم بوارە مەهاتیر محەمەد دەڵێت: پێویستە کارگێڕییەکی باش هەبێت تاوەکووبتوانێت بەرەنگاری گەندەڵی حکوومەت ببێتەوە، لە ناوبردنی دخازێت بە دەرئینانا چەند قانونێکی تووند، بەڵان گرینگتر لە قانوونەکە پێویستی بە سیستمی کارگێڕیەکی بە هێز و ڕوونە، ساڵی 1997 حکوومەت یاسای قەدەغەکردنی گەندەڵی دەرکرد، گرنگترین چەک بوو بە دەست حکوومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
پەیوەندی هەرێمایەتی ناو دەوڵەتێکان، هەڵکەوتەی جوگرافی مالیزیا دوورە لە ململانێی تووند و چاوی هێزە گەورەکانیشی لەسەر نییە، بۆیە ململانێی ئەو هێزانە ڕەنگدانەوەی لەسەر بارودۆخی ناوخۆو دەرەکی ئەو وڵاتە نییە. بۆ نموونە وڵات دوورە لە ململانێی عەرەب-ئیسرائیل و ئەو ناوچانەکانی خاوەنی نەفتن، سیستمی مالیزیا سیاسەتی سیکولاری میانڕەو پەیڕەو دەکات کە زۆر نزیکە لە سیستمی خۆراواوە، هەروەها مالیزیا هاوسۆزە لەتەک بسڵمانەکانی باشووری تایلاند، چونکە بە ڕەگەز مەلایۆن، بەڵام هەرگیز خاکەکەی نەکردووە بە بنکەیەکی ستراتیژی بۆ شۆڕشگێران. لە سەردەمی مەهاتیردا فاکتەرە ئابوورێکان دەورێکی گەورەیان هەبووە لە سیاسەتی دەرکیدا و بە ڕۆحێکی نیشتمانی سیاسەتیان پەیڕەو کردووە.
هەڵبژاردنی پەڕڵەمان، پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمان و ئەنجوومەنەکانی هەرێمەکان بەئازادی لە کاتلا خۆیاندا جێیەجێدەکرێن، سەرکردەکان بە باشی گوێ‌ دەگرن و داواکاری هاووڵاتییان جێبەجێدەکەن،
=KTML_Bold=“بووژانەوەی ئابووری مالیزیا”=KTML_End=
لە سەروبەندی داگیرکاریدا نووخبەیەک لە چینێکان دەستیان بە سەر چالاکی ئابووری وڵاتدا گرتبوو، کۆمپانیاکانی نەوت لەم بوارەدا دەوریان دەگێڕا، لەو کاتەدا پشکی شێر بۆ کۆمپانیا بەریتانیایی و چینێکان بوو، بەشێکی زۆری کەرتی ئابووریان قۆرخ کردبوو. پاش سەربەخۆیی گەشەسەندنی ئابووری مالیزیا ڕەهەندی مێژووی وەرگرت، چونکە گۆڕانکاری ستراتیژی تیادا کرا.
ستراتیژیەکی کۆن هەبوو کاری لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمی پیشەسازی بەکاربردن دەکرد، کۆمپانیا بیانێکان ئەم کەرتەیان قۆرخ کردبوو، بەڵام نەیتوانی هیچ ئامانجێک بۆ کۆمەڵگەی مالیزیا بە دیبهێنێت، ستراتیژێکە کاری لەسەر بازاڕی ناخۆ بوو کە بازاڕێکی بچووک بوو، بە هەمانشێوە هەناردەکردنیش لە ئاستی گچکەدابوو.
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وڵات بە پشت بەستن بە کەرتی تایبەت کاری لەسەر ستراتیژیەکی نوێ کرد، کەرتی پیشەسازی و ئیلکترۆنیات بە چڕی چاویان لەسەر ژیرکرایەوە، چونکە ئەم کەرتانە دەستی کار بە زۆری لە خۆ دەگرن و بێکاریش کەم دەکەنەوە، داهاتیش لەنێوان چیینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ڕێکدەخات.
لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووە وە تاوەکووساڵی 2000 قۆناغی دووەمی ستراتیژیەتی گەشەسەندن دەستی پێکرد، لەم قۆناغەدا کار لەسەر جێگرتنەوەی هاوردەی پیشەسازی قوورس کرایەوە و کۆمەڵێک پیشەسازی تازە چاویان لەسەر بوو.
=KTML_Bold=دەتوانین کۆی ئەم ستراتیژیانە لەم چەند خاڵەدا چڕ بکەینەوە:=KTML_End=
1. لە مالیزیا تا ئێستا هێزە سەربازێکان دەسەڵاتیان کۆنترۆڵ نەکردووە. بەشێوەیەکی سرووشتی پڕۆسەکانی پارەدارکردن بە ئاڕاستەی گەشەی ئابووری بووە نەک کڕینی چەک و تەقەمەنی بەنموونەی زۆرینەی وڵاتانی جیهانی سێیەم.
2. پڕۆسەی بڕیاردان لە ڕێگای گفتووگۆی نێوان حزبە سیاسێکانەوە لە سەربنەمای بەرژەوەندی نەتەوەکان گەڵاَلە دەکرێت، ئەوکارە مالیزیای کردووە بە دەوڵەتێکی دیموکراسی.
3. پڕۆژە بنەڕەتێکانی ژێر خانی ئابووری پڕۆژەی تایبەتی بۆ تەرخانکرا، بۆ نموونە تەنانەت پڕۆژە یاسایەک گەڵاڵە کرا بۆ ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە سەرمایەکەیان لە دوو ملێون دۆلار زیاترە دەتوانن تەنیا پێنج کرێکار دابمەزرێنن.
4. گرینگی درا بە چاکسازی لە بواری سەرمایەیی مرۆیی، بارودۆخی گوزەران، پەروەردە و تەندرووستی هاووڵاتییاندا، مرۆڤ ناوەندی چالاکییەکانی گەسەندبوو، میکانیزمەکان جەختیان لەسەر بەهای ئاکاری، دادوەریی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ئابووری لە بواری کارکردندا دەکردەوە، هاوتا لەتەک ئەو کارانەدا بۆ بەدەستهێنانی زانست کاریان دەکرد. سەرەتا ڕێژەی بێکاری 25%بوو، نها بێکاری لە هەلی کارکردن کەمترە!
=KTML_Bold=مالیزیا و ئابووری ئیسلامی:=KTML_End=
یەکێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکی پێشووی مالیزیا باس لە تووشبوونی خێزانە عارەبە ئیسلامێکان دەکات کە چۆن تووشی سەرکەشی بوون، بەڵان چارەسەری ئەو نەخۆشییە لە ناو ئەو شارستانییەتە ئیسلامییەدایە کە مالیزیا بە دەستیهێناوە، هەروەسا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: وڵاتانی ئیسلامی توانای خۆژیاندنیان ” الإکتفا و الژاتی” یان هەیە، چونکە سەرچاوەی پێویستی مرۆیی و مادییان بەردەستە، بەڵام سەرقاڵیان بە مشتومڕی ڕابردووەوە ئێستا و ئاییندەشیان فەرامۆشکردووە.
“عەبدالحەمید عوسمان” ئاماژە بۆ دیاردەی هەژاری دەکات کە بەر لە سەربەخۆبوون 71% بووە لە وڵاتدا، بەڵام دوای سەربەخۆیی وڵات ژمارەکە دابەزیووە بۆ تەنیا 1%، لە ئێستادا هەژاری و بێکاری بوونیان نییە. لەم پێناوە شدا مالیزیا “پڕۆژەی ئیسلامی” شارستانی داهێنا کە کار بۆ بوژانەوەی شەریعەتی ئیسلام و خستنە سەر ڕێگای موسڵمان دەکات. ئەو ئەزموونە لەتەک بنەماکانی ئیسلامدا ڕێکخراوە و لەو نێوەندەشدا مرۆڤ کراوە بە سەنتەر و میکانیزمی چالاکییەکانی گەشەسەندن.
لە چالاکییە ئابوورێکاندا مالیزیا لە ڕێگای گفتووگۆی ئەو پارتانەی پێگەی جەماوەریان هەیە پشتی بە بنەمای دیموکراتی بەست لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی گشتی و چاودێریکردنی دەسەڵاتی گشتی. چاودێران دەڵێن: هۆکاری گەشەسەندنی مالیزیا ئایینی ئیسلامە، سەرەک وەزیرانی پێشوو “مهاتیر محەمەد” دەڵێت: ئابووری ئیسلام بە تەنیا مۆدێلی گەشەسەندنی ئابووری نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک بەها و ئەخلاقە لە ناو سیستمەکەدا وەک هاندانی بسڵمان بۆ ئیشکردن، یەکسانی و دادوەری و گونجاندنی کۆمەڵایەتی، ئەم فاکتەرانە سەرمایەداریش کەڵکی لێوەرگرتوون لە ڕٍێبازە ئابووریەکەیدا ئاماژەیان بۆ کراوە. تەنانەت خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ ئابووری ئیسلامی هەیە، بۆ نموونە ئەوان پێیان وایە شایەد پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان 80% حەڵاڵ بوو ئەوا ڕێگاپێ دراوە لەلایەن شەرعەوەو یاساخ نییە! نابێت لە پڕۆژەیەکدا وەبەرهێنان بکرێت یان بەشداری بکرێت ئەگەر سەت لە سەت لەتەک شەریعەتی ئیسلامدا نەیاتەوە.
=KTML_Bold=کەمکردنەوەی دیاردەی بێکاری لە مالیزیا”=KTML_End=
1.مالیزێکان پاکێجێکیان خستە بەر دەستی حکوومەت کە خۆیی لە خزمەتکردنی خانەوادە هەژارەکاندا دەبینیەوەن پێشینەی خزمەتگوزارێکان بۆ ناوچە هەژار نشینەکان بوو، وەک بیناکردنی یەکەی نیشتە جێبوون، دابینکردنی پێداویستسە سەرەتایەکانی ژیان بە نموونەی ئاو و کارەبا. هاو زەمان هەندێ‌ ڕێکخراوی خێرخواز بەرنامەیەکیان بە ناوی “ئەمانەت” خستە بەرچاو و دەستی دانیشتووان کە ئاامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و زیاد کردنی داهاتی خێزانە هەژارەکان بوو. حکوومەتیش قەرزی بێ‌ سوودی دەدا بەو بەرنامەیە.
2.کەمکردنەوەی نا هاوسەنگی نێوان کەرتەکان و جیاوازییە کۆمەڵایەتێکان، هەروەها پێدانی قەرزی بێ‌ کەڵک بە هاووڵاتییان. هەروەها حکوومەت پەرەی بەو بەرنامانە دەدا کە سوودی بۆ خەڵکی هەژار هەبوو. لە کۆتایشدا بە ڕێگای دیموکراتی بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی تاک ڕاوێژیان بە تاکەکانی کۆمەڵگە دەکرد.
3.پشت بە خۆ بەشتن لە ڕێگای تەکەتوڵاتی هەرێمی، گەشەسەندنی مرۆیی و بەرزکردنەوەی لێهاتووی سەرمایەیی مرۆیی، هاو زەمان میکانیزمە داراییەکانی ئیسلامی وەک زەکات و وەقف کاریگەریان لەسەر گەشەسەندنی مالیزیا هەبوو.
4.بە هیوای کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچکردن، چینایەتی لە ناوبردنی چەوساندنەوە، گەشەسەندن بە گوێرەی پێویست بە سەر گشت ناوچەکاندا دابەشکرا.
=KTML_Bold=مەهاتیر محەمەد بوونیادنەری مالیزیای تازە:=KTML_End=
مەهاتیر ساڵی 1925 لە”ئاور سیتاری” سەر بە هەرێمی “قەدح” لە دایکبووە، باپیری لە هیندستانەوە بۆ مالیزیا کۆچی کردووە، داپیرەشی مەلاوییە. بەر لەوەی بگاتە کۆلێژ بۆ دابینکردنی بژێویی خێزانەکەی مۆز و خواردەمەنی فرۆشتووە. لە کۆلێی پزیشکی وەرگیرا و ساڵی 1953 خوێندنی تەواوکرد و حەوتەمین خوێندکار بوو لەسەر ئاستی کۆلێژەکەی.
ساڵی 1970 پەڕتووکێکی نووسی بە ناوی “کێشەکانی مەلایۆ” بەتوندی ڕەخنە لە مەلایۆکان دەگرێت بەوەی کە کەسانی تەوەزەڵ و کارنەکەرن، ڕەزامەندن دەوڵەتەکەیان وەک دەوڵەتێکی دواکەوتووی کشتوکاڵی بمێنێتەوە. ساڵی 1981 بوو بە سەرەک وەزیران و بواری بۆ ڕەخسا بیروباوەڕەکانی لە ئەرزی واقعیدا جێبەجێبکات. ساڵی 2003 لە ژیانی ڕامیاری دوور کەوتەوە پاشئەوەی توانستی وڵاتێکی دواکەوتوو هەڵبستێنێتەوە و توانای ئابووری بۆ جیهانیش سەلماند، مەهاتیر تەنیا پیاوی سیاسی نییە، بەڵکوو بیریارێکی گرینگە و خاوەن ڕوئیایەکی تایبەتە توانی وڵاتەکەی بگەیەنێت بەم ئاستەی ئێستا.
=KTML_Bold=خوێندن و گەشە پێدانی مرۆیی لە مالیزیا:=KTML_End=
ئەزموونی مالیزیا گرنگە بە تایبەت لە بواری پەروەردەو خوێندن کە بۆخۆی پەرچەکردارێکە بەرانبەر ئەو بۆچونەی کە ئایینی ئیسلامی بە سەرچاوەی دواکەوتن دادەنێت و بە ئاستەنگی دەبینێت لە بەردەم پێشکەوتندا. لە ڕێگای پەروەردەو فێرکردنەوە وڵاتی مالیزیا توانی کۆمەڵگەیەکی کشتووکاڵی پێشبخات و بیگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی مەعریفی چۆن؟ بەگشتی ڕێکارەکانی حکوومەت کە پاڵپشت بوو بە گەشەی مرۆیی و ئابووری، پشتگیریکردنی داهێنان لەم خاڵانەدا گرد دەبنەوە:
1.پاڵپشت و پارێزگاریکردن لە پڕۆژەکانی کار و بەرهەم هێنان.
2.توندکردنی ڕێکارەکانی بەرپرسیارێتی حکوومەت لە پارێزگاریکردن لە بازاڕکاری، توێژینەوەی زانستی و بەرهەم هێنان.
3.ئاسانکاری لە بواری کردنەوەی دەرگا بە ڕووی وەبەرهێنانی دەرەکیدا.
4.ئاسانکاری باج بەشێوەیەک هۆکاری ڕاکێشانی وەبەرهێنان بێت.
5.ئاسانکاری لە بواری گۆڕینەوەی دراودا.
بەر لە سەربەخۆی گرنگیدان بە پەروەردە لە خزمەتی ئامانجە گشتێکانی داگیرکەراندابووە، سیستمی خوێندن دواکەوتوو بوو خوێندنی هاووڵاتی چینی و هیندی جیاوازبوو، ساڵی 1956 بە سەرۆکایەتی “بن عەبدالرەزاق” لیژنەیەکی جێبەجێکار پێکهێنرا، دواتر پێشنیارەکانی لێژنەکە پیادەکراو ساڵی 1957 “بن عەبدالڕەزاق” بوو بە یەکەم وەزیری پەروەردە، پەروەردەش لە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی وڵاتدا بوو بە بێ‌ جیاوازی، گرینگدانیش بە پەروەردە لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێ دەکات، بە قانوون پێویستە گشت زارۆکان بچنە باخچەی ساڤایان و ناڤیان بنوویسن، بە شێوەیەک هەموو قۆناغەکانی خوێندن تەواوکاری یەکترن، هەروەسا لەپاڵ زوانی ناوچەییدا زمانی ئینگلیزیش کراوە بە زمانی خوێندن و زانست، پەیکەری خوێندنیش بە گشتی بە سەر حەڤدە دامەزراوە و زیاد لە بیست زانکۆ و پەیمانگای بەرزی پیشەییدا دابەشبووە و بەشەکانیان لە تەواوی وڵاتدا بڵاوەیان پپَکراوە، لە ئاستی گەشەی زانین “معرفی” مالیزیا لە پلەی شەست و سێیەمیندایە لە دونیادا، قەبارەی هەناردەی تەکنەلۆجیای بە 54.4%.
حکوومەت بە پشت بە ستن بە سیاساتی درووستکردن و واڵا کردنەوەی وڵات بە ڕووی وەبەرهێنانی بیاندا توانیوێتی ئابووریەک بوونیاد بنێت ڕوو لە بازاڕ و ڕێکخراو بێت لە بواری بەرهەمهێناندا، گشت ئەو هۆکارانەی ئاوێتە کردووە بە نموونە کرێکاری شارەزا و بوونیادنانی ژێرخانێکی بەرزی پێشکەوتوو، بەرئەنجامەکەشی لە ڕووی ڕکابەریەوە مالیزیای گەیاندۆتە پلەی شەشەم لە ئاسیادا و بیست و یەکەم لە ئاستی جیهاندا، بەم ڕێکارانەش ئاساییش و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی بەدیهێناوە.
ئەنجام: وڵاتی مالیزیا و هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشیان هەیە وەک ئایین، سەرچاوەی سرووشتی و بەرزی ڕێژەی لاوان لە کۆمەڵگەدا، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی بە درێژایی مێژوو تووشی چەندین ئاستەنگ و لەمپەڕ بووە، بە درێژایی مێژوو داگیرکراوە، خاکی بە سوتماککراوە، کەلەپوری دزراوە و بە شێوەیەکی ناسرووشتی گەشەی کردووە، بەر ئەنجامەکەشی بە گشت بوونیادی مادی و مەعریفی نەتەوەکەوە دیارە، دەکرێت هەرێمی کوردستان مالیزیا بکاتە پێشەنگیک لە بەردەم تێپەڕاندنی قەیرانە جیاوازەکانی حکوومەت و کۆمەڵگەدا، دەکرێت یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی دەستپێکی کارەکان بێت، دواتر کارکردن و خۆشەویستی ئیشکردن لە بەرچاو بگیرێت، لە کۆتایشدا سەربەستی دادگاکان و دامەزراوەکان کاری بۆ بکرێت تا کۆمەڵگە بگاتە کەناری ئارامی.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1.التنمیە البشریە وبنا و مجتمع المعرفە عبدالحسن الحسني 2008
2.ئەزموونی مالیزیا، دەزگای ئایدیا [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 218 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
Bağlantılı yazılar: 1
Belge Türü: Çeviri
İçerik Kategorisi: Siyasi
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Rojgar Kerkuki tarafından 09-04-2023 kaydedildi
Bu makale ( Shadi Hêssên Ibrahim ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Shadi Hêssên Ibrahim tarafından 09-04-2023 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 218 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Vedat Türkali
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi

Gerçek
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
19-05-2024
Sara Kamele
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
20-05-2024
Sara Kamele
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
GEZİ İSYANI
Yeni başlık
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,667
Resim 105,764
Kitap PDF 19,400
İlgili Dosyalar 97,511
Video 1,396
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Vedat Türkali
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi
Klasörler (Dosyalar)
Biyografi - Ulus (Millet) - Kürt Biyografi - Doğduğu ülke - Kuzey Kürdistan Biyografi - Kişilik tipi - Siyasi aktivist Biyografi - Doğum yeri - Van Biyografi - Lehçe - Türkçe Biyografi - Parti - PKK Biyografi - Diri? - Hayir Biyografi - Lehçe - Kürtçe - Kurmanci Biyografi - Siyasi eğilim - Milliyetçi Biyografi - Ölüm ülkesi - Türkiye

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.875 saniye!