بڕیارە ئەمڕۆ #10-04-2023# شاندێکی حکومەتی ئێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە بگاتە #سێمانی#.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاندووە،
پێش کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ لیژنەکەی پەڕڵەمانی ئێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر پەلامارەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگەنە فڕۆکەخانە.
دەشڵێت، لیژنەکە عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری پەڕڵەمان و ژمارەیەک پەڕڵەمانتاری ئێراقن.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو #07-04-2023# بەدرۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەو ڕووداوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 432 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!