ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-04-2023 ، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی #هەولێر# و #دهۆک# و #سلێمانی# و #هەڵەبجە# ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.
سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەریی نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 428 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!