#لاهور شێخ جەنگی# وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە #هەولێر# لە کۆبوونەوەدایە.
لاهور شێخ جەنگی، کەمێک پێش ئێستا #04-05-223# گەیشتووەتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی و لەگەڵ تیمێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدایە و بڕیار وایە دوای نیوەڕۆش لەگەڵ وەفدێکی کۆمەڵی دادگەری کۆببێتەوە.
لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، هەر یەک لە لیوا چەتۆ ساڵح و ژینۆ محەمەد و شادومان مەلا حەسەن ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵدایە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 460 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!