#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، میدیای پارتی و یەکێتی لە فەرمی و سێبەر، یارمەتیی کاک مەسرور و کاک قوباد بدەن بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکانیان سەرکەوتوو بن.
لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەعدی پیرە ڕایگەیاند، هەمیشە کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود مامی منە، مام و برازا دەبێ کۆ ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە پێم وایە دەبێت هەمووان پشتیووانیی ئەم پڕۆسە بکەین و دەبینین هاووڵاتییانی کوردستان پەرۆشن کە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێراق بەرەو پێشەوە دەچێ، دۆستەکانمان لە ئەوروپا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست خۆشی دەکەن لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی.
هەر بەوتەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەدڵنیاییەوە دەڵێم لە ڕۆژانی ئاییندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەکێتی دەبینن، بەگوێرەی کۆبوونەوەکەی کاک مەسرور و کاک قوباد، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە، ئەنجامی باشی دەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 552 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!