مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ بۆ جەستە، وەکوو پرۆتین، کەسەکان بە پێی جیاوازی حەزی تامکردنیان، حەز بە بەشە جیاوازەکانی مریشک دەکەن، بەڵام کامیان لە هەموویان تەندرووستترە؟.
دکتۆر ناتالیا سیچۆڤا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە ڕایگەیاند، سنگی مریشک سەلامەتترین بەشی مریشکە بۆ تەندرووستی مرۆڤ و پێشنیار دەکەم بایەخ بدەن بە خواردنی، چونکە چەوری کەمی تێدایە، تەندرووستە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان.
هەروەها وتیشی، باشترە ڕان و بنەڕانی مریشک نەخورێن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری تێر لە خۆ دەگرێت هاوئاستی گۆشتی سوور.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە، مریشک پێویستە بکوڵێنرێت، وە ئەگەر بە هەر ڕێگەیەکی دیکەش ئامادەکرا، پێویستە پێستەکەی لێبکرێتەوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 413 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!