#ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیی کردن لە ڤیللى ڤارجیولا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە ئێراق، ئاشکرایکرد پەڕڵەمانی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان.
ڕێواز فایەق، ئاماژەی بەوەداوە ڕێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن تەواوکراون. چاوەڕوانی ڕێکەوتنی لایەنەکان دەکەن لەسەر هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردن.
وتەکانی سەرۆکی پەڕڵەمان لە کاتێکدایە ئەمڕۆ #16-05-2023# مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانیان بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن کردەوە. لە ڕاگەیەنراوی هاوبەشی هەردوو حزبدا هاتووە هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 553 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!