#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی لەسەر هێرشکردنەسەر پەڕڵەمانتارێکى حزبەکەى لە پەڕڵەمانى کوردستان هاتە دەنگ و هۆشداریدەدات و دەڵێت: “هێرشەکە مایەی نیگەرانییەو دەبێت هەرکەس و لایەنێک ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازیکرد لە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی و کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی ئەوەشى وت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ژیان و کەرامەتی خەڵک و کادرە دڵسۆزەکانی ناکات و دەبێت ئەم کەیسە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت”.
لەبەرانبەردا کاروان گەزنەیی سوپاسی پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتنی بافڵ تاڵەبانی کرد کە لە سەرەتای ڕووداوەکەوە لە پەیوەندیدا بووە و لە خەمی سەلامەتیی ئەواندا بووە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 546 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!