ئاش نانەوە
ئاش کارگەی هاڕینی دانەوێڵەیە، ئاش دامەزراندن و خستنەگەڕی، وەستا و شارەزا و کرێکاری لێزانی ویستووە، هەموو ئەو کاری ئاش درووستکردن و دامەزراندن و خستنەکاری بە ئاش دانانەوە دادەنرێت، ئەوەش بووە بە ئیدیۆم بە سازکردنی گێرە و کێشە و گرفت بۆ کەسان و خەڵک و ئاژاوە گێڕی و (فیتنە) و ئاشوب و هەرانانەوە بۆ خەڵک وتراوە: ئاش نانەوە، گەورە شاعیری کورد #حاجی قادری کۆیی# لە یەکێک لە هۆنراوەکانی بەکاریهێناوە:
بێ بستە فەلەک ئاشەکی وای ناوەتەوە بۆ هاڕدنی ئێمە چ عەجایب دەگەڕێ!
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 548 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!