پارتی دیموکرات ڕازی بووە بەو گۆڕانکارییە ئەمنییانەی لە سنووری #سلێمانی# کراون و داوای ئەوەی کردووە، لە مەولا هەماهەنگی هەبێت بۆ گۆڕانکارییەکانی تر.
لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو، پارتی ڕەزامەندی تەواوی نیشانداوە بەو گۆڕانکارییە ئەمنییانەی لە سنووری سلێمانی لە ماوەی ڕابردوو ئەنجامدراوە.
بڕیارە چەند گۆڕانکارییەکی تری ئەمنی و ئیداری لە سنوورەکە بکرێت، بەڵام پارتی بۆ ئەم هەنگاوە داوای کردووە، دەبێت یەکێتی لە ڕێگەی تیمەکەی لە حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی تر بکات، بەتایبەتی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ.
پارتی داوای لە یەکێتیش کردووە، بەو پێیەی ئەو حیزبە ڕێککەوتنی لەگەڵ #بزووتنەوەی گۆڕان# هەیە، گفتوگۆو ڕێککەوتن بکەن لەسەر گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، بۆ ئەوەی لەکاتی گۆڕانکارییەکان کێشەی ئیداری نوێ لە سنوورەکە درووست نەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 443 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!