بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی پێنج ملیار و 163 ملیۆن دینار دا، بۆ درووستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ#.
ئاماژە بەوەشدرا، درووستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندرووستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندرووستی خەرج دەکرێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 337 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!