دووشەشی لە دەست تۆپی.
یاری دۆمینە بە بیست و هەشت پول بۆ خۆشی و بۆ قومارکردنیش ئەنجام دەدرێت، یەکێک لە پولەکانی (دوو شەشە) دوازدە خاڵی تێدایە، لە دەستی هەر یاریزانێک بگیرێت دەوترێت دووشەشی لە دەست تۆپی یان دووشەشی لە دەست گیرا، تۆپی بەرانبەر مرد بەکاردەهێنرێت، دەبێتە مایەی دۆڕانیش چونکە خاڵەکانی یایزانەکەی بەرانبەر زیاد دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک شتێکی باشی لە دەست و لە کیس بچێت کە ببێتە مایەی زیان پێ گەیاندن و قەرەبوو نەکردنەوە دەوترێت: دووشەشی لە دەست تۆپی.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 873 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!