=KTML_Bold=پرسى هەناردەکردن و فرۆشتنى نەوت لەلایەن سۆمۆ خاڵى ناکۆکیانە=KTML_End=
کۆبوونەوەکانى دوو ڕۆژى ڕابردووی تایبەت بە پشکى هەرێم لە بودجەى ئێراق، هەرێم و بەغداى لێک نزیک کرۆدتەوە و خاڵى ناکۆکی نێوانیشیان هەناردە و فرۆشتنى نەوتە لەنێوان هەرێم و بەغدا.
کۆبوونەوەکانى دوو ڕۆژى ڕابردووى هەماهەنگى شیعەکان و هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەت، هەرێم و بەغداى لەسەر ماددەکانى 13ى و 14ەى تایبەت بە پشکى هەرێم لەیەکتر نزیکردۆتەوە و لە ئێستادا هەردوولا دەیانەوێ لەسەر شێوازى ماددە و بڕگەکان ڕێکبکەون.
خاڵى ناکۆکى نێوان هەرێمى کوردستان و لایەنە شیعەکان، پرسى فرۆشتن و هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستانە. لایەنە شیعەکان لەگەڵ ئەوەدان هەموو دۆسیەى نەوت لە دەست کۆمپانیاى سۆمۆ بێت، حکوومەتى هەرێمیش دەیەوێ بە هەماهەنگى هەردوولا بێت وەک ئەوەى لە ڕێککەوتنى پێشووى هەردوو حکومەتدا هاتووە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 490 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!