گومان لەوەدا نییە دایکان دەیانەوێت باشترین بۆ منداڵەکانیان بکەن و باشترین خواردنیان پێبدەن، بەڵام زۆرکات هەندێک هەڵە دەکەن کە زیانی هەیە بۆ منداڵەکەیان و لێی بێ ئاگان، باشترە لێی دوربکەونەوە.
=KTML_Bold=1. زۆر پێدانی خواردن=KTML_End=
زۆرکات دایکان زۆر زیاتر لەو بڕەی منداڵەکان پێویستیان پێیەتی خواردنیان پێدەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی فشار لەسەر گەدە و کێشەی تەندرووستی لێدەکەوێتەوە.
=KTML_Bold=2. دەرکردنی شیری خۆت و دانانی لەناو مەمە شوشەی منداڵ=KTML_End=
نابێت دایکان شیری خۆیان دەربکەن و لەناو شوشەی مەمە بیدەن بە منداڵەکانیان، تەنیا لە کاتی زۆر پێویست دەتوانن بیکەن، چونکە منداڵەکان پاش ئەوە نایانەوێت شیرەکەیان لە مەمکی دایکییانەوە بخۆن، ئەمەش وادەکات شیری دایکەکە کەمبکات.
=KTML_Bold=3. پاداشتکردنی منداڵەکەت بە شیرینی=KTML_End=
بۆ ئەوەی منداڵەکەت خواردنەکەی بخوات، نابێت بەڵێنی شیرینی پێبدەیت، چونکە هەموو ئەو سوودانەی منداڵەکەت لە خواردنەکە دەستی دەکەوێت، بە شیرینییەکە لەناوی دەبەیت، جگە لەوەش فێری دەکەیت بەردەوام شیرینی بخوات. [1]