ناو: شارا
ناوی باوک: ئەکرەم عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1978
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: تێنسی سەرمێز
پیشە: ناوبژیوان
$ژیاننامە$
شارا ئەکرەم یەکەم خانمە ناوبژیوانی تێنسی سەرمێز لە دایکبووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییە، دەرچوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانییە لە ساڵی 1998 لە #یانەی وەرزشی کەمال سەلیم# یاری تێنسی سەرمێز و باسکە وبالەی کردووە دواتر یاری بۆ #یانەی وەرزشی سلێمانی# کردووە، پاش وازهێنانی لەیاریکردن، چەند خولێکی تۆپی سەرمێزی لە بوارەکانی ناوبژیوانی و ڕاهێنەریدا بینیوە و هەموو پلەکانی بڕیوە تا بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی. -مامۆستایە لەبەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و لەپاڵەوانێتی پەروەردەکانی هەرێمدا وەک ڕاهێنەر و کارگێڕی و سەرپەرشتیار لەگەڵ هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی دەبێت. زمانی ئینگلیزی دەزانێت. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و کچ و کوڕێکی هەیە.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 629 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!