ناونیشانی بابەت: هاتنە خوارەوەی میز لە ئافرەتان - لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزکردن
ئامادەکردن: د. #عەلی ئیسماعیل#
ئەو نەخۆشییە بریتییە لە هاتنە خوارەوەی میز بەبێ ئەوەی کەسەکە هەوڵی میزکردن بدات و بەبێ هەبوونی هەستی تەنگاوی میزکردن (urgency) پێش هاتنەوارەوەی میزەکە بەتایبەتی لە کاتی کۆخە یان پژمین یان پێکەنین یان هەندێک جار لەکاتی هەڵگرتنی شتی قوورس و وەرزشکردن.
ڕێژەی تووشبوون لە ئافرەتان زۆر زیاترە لە پیاوان،
یەک لەسەر سێی (1/3) ئافرەتان لە قۆناغێکی ژیانیان ئەو کێشەیان لێ ڕوودەدات بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان 45 تاوەکوو 60 ساڵی، زیاتریش لەو ئافرەتانەی کە چەند منداڵێکیان بووە ئەوەش لەبەر ئەوەی لەکاتی سکپری و مندالبوون ماسوولکەکانی حەوز کە یارمەتیی دەرن بۆ کۆنتڕۆڵی میزکردن لاواز دەبن و بەشێک لە ڕیشالەکانیان لەدەست دەدەن، هەروەها کۆخەی درێژخایەن و جگەرە کێشان و قەلەوی بەشێکی هۆکاری تووشبوونن . زۆر کات ئافرەتان ئەو کێشەیە دەشارنەوە بەتایبەتی لە کۆمەلگای ئێمە.بۆیە پێویستە ئەو ئافرەتە هەندێک پرسیار لەخۆی بکات پێش بڕیاردانی پشتگوێ خستن و شاردنەوەی نەخۆشییەکە.
=KTML_Bold=ئەو پرسیارانەی نەخۆشەکە پێویستە لەخۆی بکات:=KTML_End=
- ئایە ترست هەیە کاتێک لە ماڵەوە دووربی و جلی زیادت پێ نەبی لەئەگەری هاتنە خوارەوەی میز خۆت بگۆری؟
- ئایە شێوازی ژیانت گۆریە لەترسی هاتنە خوارەوەی میز؟وەک وەرزش نەکردن و دوورکەوتنەوە لە خەڵک
- ئایە نەخۆشییەکە وای لەتۆ کردیە هەست بە شەرمەزاری بکەی لەناو خێزانەکەی خۆت؟
- ئایە لەو شێوازی ژیانت ناڕازی بەو جۆرە؟
ئەگەر بەشێک لەو پرسیارانە بەڵێیە دەبێت بەدوای چارەسەرەکەشی بگەڕێی.
=KTML_Bold=بەشێک لەو بیرکردنەوە ناڕاستانەی کە لە لای ئەو ئافرەتانە کە ئەو نەخۆشییەیان هەیە و پێویستە خۆیان لێ بەدووربگرن و بیرکردنەوەکانیان بگۆرن:=KTML_End=
1- ئەوە نەخۆشی نییە ئەوە بەشێکە لە سوڕی ژیانم وەک ئافرەت.
2-ئەوە ئاساییە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی ئافرەتان.
3-دەمتوانی یان دەتوانم خۆم بەدووربگرم لەو نەخۆشییە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری قەیسەری بۆ منداڵبوون لەجیاتی منداڵبوونی سرووشتی (ولادە طبعية) .
5-ئەو نەخۆشییە هیچ چارەسەرێکی نییە.
ئەو جۆرە بیرکردنەوانە هەڵەن و وادەکەن ئەو ئافرەتە هەتا لە ژیانی ماوە بەدەست ئەو نەخۆشییە بناڵێنێت، یان وای لێبکات خۆی تووشی منداڵبوون بە نەشتەرگەری قەیسەری بکات کە بە هیچ شێوەیەک نەشتەرگەری قەیسەری ڕێژەی تووشبوونی نەخۆشییەکە کەمناکاتەوە.
=KTML_Bold=چارەسەرییەکانی بریتین لە:=KTML_End=
1- دابەزاندنی کێش.
2- تەرککردنی جگەرە و چارەسەرکردنی کۆخەی درێژخایەن.
3- بەهێزکردنی ماسوولکەکانی حەوز بە وەرزشی جۆری Kegel exercises
4- لە ئافرەتان نەشتەرگەری بە نازوور یان دانانی جۆرێکی تایبەت لە تێپ یان کردنەوە بە هەڵواسینی ملی میزڵدان ، کە نەشتەرگەری بە نازوور باشترینیانە لە ڕێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکە و گەڕانەوەی کۆنتڕۆڵی میزکردن. وە کێشەی کەمترە دوای نەشتەرگەری بەبەراورد لەگەڵ دانانی تێپ یان نەشتەرگەری لە ڕێی برینەوە (فتح) . [1]