دەقی پرسەنامەکە....
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە محەمەد گورون) هاوسەری تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو (مام ڕەزا ئەحمەد دێکۆنی) و دایکی هەڤاڵان کاک خەبات، کاروان، ئازاد و هەردوو شەهید (ئاسۆ و ئاکۆ) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 553 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!