سەڕەڕاى بڕیارى ڕاگراتنى دامەزراندن بۆ ماوەى 10 ساڵ و خانەنشینبوونى دەیان هەزار فەرمانبەر لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا، بودجەى پێویست بۆ مووچەى فەرمانبەران لە 897 ملیار دینارەوە بووەتە 912 ملیار دینار.
لەگەڵ ئەوەى ماوەى زیاتر لە 10 ساڵە هەموو جۆرە دامەزراندێک لەلایەن حکوومەتى هەرێم ڕاگیراوە و ساڵانەش هەزاران فەرمانبەرى بوارى شارستانى و سەربازى خانەنشین دەکرێن، هەروەها لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردووشدا یاساى چاکسازى حکوومەتى هەرێم بە مەبەستى ڕێگرى لە دوو مووچەیى خراوەتە بوارى جێبەجێکردن، بەڵام پێداویستى حکوومەتى هەرێم مانگانە بۆ مووچە لە 897 ملیار دینارەوە بووەتە زیاتر لە 912 ملیار دینار.
زیادبوونى پێداویستى حکومەت بۆ مووچەى فەرمانبەران لە کاتێکدا کە لە ساڵى 2015ەوە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى شارستانى کە زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر دەبێت ڕاوەستاوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 342 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!