ناوی کارەکە: پاش باران
ناوی نیگارکێش: #ڕەها موحسینی کرماشانی#
قەبارە: cm140 x 325
تەکنیک: ئکرولیک و بۆیەی زەیتی
ساڵی درووستکردن: 2014
=KTML_Bold=دەربارەی کارەکە=KTML_End=
کەشی دوای باران بارین چوارچێوەیەکە لە سرووشتی جوانی شاری #هەمەدان# لە باکووری ڕۆژهەڵات. شاری هەمەدان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە بناری لوتکە جوانەکانی ئەلوەند بڵاوبووەتەوە. لوتکەی ئەلوەند بە بەرزی 3584 مەتر و لەگەڵ لوتکە کوورت و بەرزەکانی، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی نایابی درووستکردووە. لە ڕۆژێکی پاییزدا و دوای ماوەیەکی کەم لە باران بارین، ئەم ساتەوەختە شکۆمەندەی ئەلوەندم بە کامێراکەم گرت، کەمێک دواتر لە وۆرک شۆپەکەدا ئەم کارەم کێشا و لە کۆتاییدا تابلۆی کۆتاییم بە ڕەهەندەکانی 140x325 سم جێبەجێ کرد. [1] [2]
=KTML_Bold=بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 661 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!