بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کەسایەتی دیاری شاری #هەولێر# کۆچکردوو #عومەر نۆغەرانی# سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەن و کەسانە دەکەن کە لە نەخۆشکەوتن و کۆچکردن و پرسەکەیاندا بەشداریانکردووە و هاوبەشی خەمیان بوون.
=KTML_Bold=دەقی سوپاسنامەی بنەماڵەی کۆچکردوو عومەر نۆغەرانی:
سوپاس و پێزانین=KTML_End=
بەناوی بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر برا گەورەمان (کاک عومەر نۆغەرانی) سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ کاک #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکەین، بەتایبەت هەڤاڵان #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# و #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#، جوامێری و مەردایەتیان وەک هەمیشە بەرامبەر خەڵکی هەولێر و کوردستان دووپاتکردەوە و وەک خاوەن پرسە ئازارەکانیان کەمکردینەوە، هەروەها سوپاسی مەڵبەندی سێی ڕێکخستن و تەواوی مەڵبەندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لێپرسراو و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەڕێز پارێزگاری هەولێر و بەڕێز وەزیری ئەوقاف و پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و پیاوانی ئایینی و ڕیش سپی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان و سەنتەری ڕۆشنبیری بابان و سەرۆک هۆزەکانی کوردستان و هۆزە عەرەبیەکان، لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان کە هەر لەساتەوەختی نەخۆشکەوتنی برا گەورەمان کاکە (عومەر نۆغەرانی) بەردەوام لەگەڵمان بوون لەماڵ و لە نەخۆشخانە سەردانیان کردین و بەپەرۆشیان خەمەکانیان لەگەڵ بەشکردین .
بەدەرفەتی دەزانین سوپاسی دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی پار بکەین کە هەوڵی لە ڕادەبەدەر و دڵسۆزانەیاندا بۆ چاودێرییکردنی باری تەندروستی کۆچکردوو، بەم پەرۆشی و بەشداریکردنەتان لە نەخۆشخانە و لە کاتی سپاردنی بەخاک، سوپاسی هەڵوێستە جوامێرانەکانتان دەکەین.
سوپاسی بێ پایانی خەڵکی دڵسۆزی هەولێر و دەوروبەری و هەموو هاوڵاتیانی کوردستان و و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە لە ڕێگەی بروسکە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەین کە بەشداری پرسەکەیان کردووە، منەتبارتان کردین و سەلماندتان کە کاک عومەر نۆغەرانی سەرکردەیەکی جەماوەری گەورە بووە و بەتەنها موڵکی بنەماڵەکەمان نەبووە بەڵکو موڵکی هەموو کوردستان بوو. [1]
بنەماڵەی کۆچکردوو
عومەر نۆغەرانی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=