Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,378
Resim 105,182
Kitap PDF 19,478
İlgili Dosyalar 97,477
Video 1,394
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ...
Kütüphane
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık P...
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Tü...
وتوێژ لە گەڵ مامۆستا ئەمیری حەسەن پوور سەبارەت بە جینۆساید
Kurdipedia bilgiyi o kadar kolaylaştırdı ki! Cep telefonlarınız sayesinde yarım milyondan fazla kayıt cebinizde!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمیری حەسەن پوور

ئەمیری حەسەن پوور
تيبينى: ئەم وتووێژە پێش بڕیاری بە جینۆساید ناسینی تاوانی هەڵەبجە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە ئەنجامدراوە .
سازدانى:#عەلی مەحمود#
( (ئەگەر بێتوو هێزی پێشمەرگە ڕێیانگرتبێ لە خۆ ڕزگارکردنی خەڵک چ لە هەڵەبجە چ لە ئەنفال دا، بە بۆچوونی من ژیانی خەڵکەکەیان لە مەترسی خستووە و دەکرێ وەک جینایەتی شەڕیی حیسێب بکرێ) ) .
گەڕان بە دوای مافیقەتە مێژووییەکان و نەترسان لە وتنی ڕاستییەکان ئەرکی ڕۆشنبیرانە ، بۆخوێندنەوەیەکی گشتگیر لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد چاوپێکەوتنێکی تێرو تەسەلمان لەگەڵ مامۆستا ئەمیری حەسەن پوور ئەنجامداوە.
( ( #ئەمیر حەسەنپوور# لە 1943 لە مەهاباد هاتە دنیا و لەوێ خوێندنی سەرەتایی وناوەندیی تەواوکرد و لە زانکۆی تاران درێژەی بە خوێندنی دا. لە پێشدا، زمان و ئەدەبی ئینگلیسی و دوایە زمانناسی خوێند. لە 1972 بۆ درێژەدان بە‌ خوێندنی چوو بۆ ئەمریکا و لە 1989 دوکتورای ڕاگەیاندنی تەواوکرد و لە ساڵی 1987 تا ئێستە لە کانادا لە زانکۆکانی ویندسۆر و کنکۆردیا و تورانتو خەریکی وانە کوتن و لێکۆڵینەوە بووە. یەکێک لە نووسراوەکانی، پەڕتووکی ناسیۆنالیسم و زمان لە کوردستان، 1918-1985 ە کە بە ئینگلیسی بڵاوبۆتەوە و وەرگێڕدراوەتە سەرتورکی) ) .
پرسیار 1: بەڕێز مامۆستا سەرەتا چەند ساڵێکە بە تایبەت لە دوای دامەزراندنی چاوديرى کوردؤسايد لهبه ڕوارى ‌6-1-2002ەوە، کارکردن لەسەر دۆسیەی تاوانە گەورەکان جینۆساید، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ گرنگی پەیدا کردووە، ئێوە ئەم گرنگی پێدانە لە ئاستی بەرفراوان بۆ ناساندنی دۆزی جینۆساید چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
وەڵام: مێژوونووسێکی جینۆساید، مارک ڵێڤین، دەڵێ ناوچەی عەنەدۆڵی ڕۆژهەڵات کە هەرمەنستانی کۆن و کوردستان دەگرێتەوە دەبێ وەک مەڵبەندی جینۆساید بناسین. له و مەڵبەندەدا، لە ئاخر ساڵانی سەدەی نۆزدەوە تا ئێستا دەوڵەتی عوسمانی و کۆماری تورکییە و دەوڵەتی ئێراق ئەو سێ چەشنە جینایەتەیان لە دژی گەلانی هەرمەنی و ئاشۆری و کورد کردووە - جینۆساید، جینایەتی شەڕیی و جینایەتی دژی مرۆڤایەتی. لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتانی ناوچە کۆنوانسیۆن و پرۆتۆکۆڵە ناونەتەوەییەکانیان لە دژی دەستتێوەدانی ئەو جینایەتانه پەسند و ئیمزاکردووە، هەر کاتێک ویستییان ئەو پەیمان و بەڵێنیانە فەرامۆش دەکەن و دەستدەکەن به و جینایەتانە. مارک لێڤین دەڵێ له و مەڵبەندەدا، جێنۆساید قاعیدەیە نەک ئیستیسنا. ئەزموونی مێژووی ناوچە لە ئاخری سەدەی نۆزدەوە تا ئێستە دوروست بوونی ئەو لێکدانەوەی دەرخستووە.
بە داخەوە، وشیاری، زانیاری، زانست، و لێکۆڵینەوە سەبارەت به و جینایەتانە لە فەرهەنگی سیاسی کوردستان و ناوچەدا زۆر کەم بووە. ڕەنگە کەم کەس ئەوە بزانێ کە هێشتا پێشنووسی کۆنوانسیۆنی دژی جێنۆساید لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتووێژی لێدەکرا و پەسند نەکرابوو کە دەستەی نوێنەری کورد له و داخوازییانە کە لە 29-11- 1948 پێشکەشی سێکرێتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، وشەی جێنۆسایدی دەکارهێنا و سەرنجی ئەو ڕێکخراوەی ڕاکێشا بۆ جێنۆسایدی گەلی کورد. پازدە ساڵ دوایە، هەواڵێکی هەرە گرینگی ڕۆژنامە و ڕادیۆکانی دنیا لە هاوینی 1963دا ئەوە بوو کە کۆماری مەغوولستان و یەکێتی سۆڤێت دەوڵەتی ئێراقیان تاوانبارکرد کە خەریکی جێنۆسایدی گەلی کوردە. مەبەستم لە ئاماژەکردن به و دوو ڕووداوانە ئەوەیە کە بڵێم سەرباقی ئەوەی باسی جێنۆسایدی گەلی کورد لە مێژە هاتووەتە گۆڕێ، ئاگاهی سەبارەت به و جێنایەتە زۆر کەم بووە.
پڕۆژەی ئەنفالی ڕیژیمی بەعس دەکرا لە سەرەتاوە وەک جێنۆساید بناسرێ بەڵام حیزبە‌کان ئەو زانیارییە و وشیارییەیان نەبوو کە ئەو ڕیژیمە تاوانبار بە جێنۆساید بکەن. له و دەوڵەتانەی کە دەستیان لە کاروباری ناوچەدا بوو، لە دەزگای حکوومەت سەرۆک کۆمار ڕەیگان لە ئەمریکا ئەنفال و هەڵەبجە وەک پڕۆژەی جێنۆساید باسی لێکرا بەڵام لە بەر بەرژەوەندیی سیاسی و سەربازی و ئابووری گوێی خۆیان لێ ئاخنی (لە چەند ساڵی ڕابردوودا سامانتا پاور و چەند لێکۆڵەرەوەی دی ئەو باسەیان تۆمارکردووە) .
لەگەڵ ئەوەشدا ئێسته زۆرتر لە جاران‌ بایەخ دەدرێ بە باسی ئەو سێ جینایەتانه و هێندێک دەسکەوتی باش هەیە، من پێم وایە هێشتا هەنگاوە سەرەتایێکانیش بۆ بڵاوکردنەوەی وشیاری و ڕێڵێگرتنی ئەو جینایەتانە هەڵنەگیراوە.
نامەی حکوومەتی کۆماری گەلیی مەغوولستان بۆ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان له 2 ی مانگی 7ی 1963. له و نامەیەدا، داوا کراوە که باسی سیاسەتی جینۆسایدی حکوومەتی کۆماری ئێراق له دژی گه لی کورد بخرێته نێو ئەجێندای کۆبوونەوەی گشتی نەتەوه یەکگرتووه کان
پرسیار 2: دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقی تاوانی ئەنفالی وەک تاوانی جینۆساید ناسی، کەچی تاوانی هەڵبجەی سه ڕه تا وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناساند، ئەگەر بۆشاییەک له پرؤسه ى دادگا هەبێت کامانەن؟
وەڵام: من ئێستە دەرفەتی پێداچوونەوەی تەواوی کارنامەی ئەو دادگایەم نییە، بەڵام دەتوانم بە کوورتی بڵێم کە کاری دادگا هەتا بڵێی خراپ و نادوروست بوو. محاکەمەکردنی سەدام و دەستەودەیارە‌کەی فرسەتێکی مێژوویی بوو بۆ گەلانی ناوچه بۆ بەربەرەکانی کردنی ئەو سێ جینایەتانە‌، بۆ ئەوەی سەرۆکی حکوومەتێک و حیزبێکی بە دەسەڵات بە تاوانی ئەو جینایەتانە دادگایی بکرێن، و لە ئاکامی ئەو محاکەمەدا، هەم خەڵک وشیاری زۆرتر وەدەست بخەن و هەم کاربەدەستان و حیزبە حاکمەکان، لە ئێستە و لە داهاتوودا، لە ئێراق و لەدەرەوەی ئێراق، بپرینگێنەوە یان بەلانی کەمەوە بزانن کە لەوانەیە ڕۆژێک بێ کە تاوانبار و تەنبێ بکرێن.
‌بە بەرژەوەندیی ئەمریکا و حاکمه تازەکانی بەغدا، سەدام و دەستەودەیارەی زۆر بەپەلە محاکەمە و ئیعدام کران. ئەو بەرژەوەندییە تەنیا بارودۆخی شەڕیی و ئەمنییەتیی و سەربازیی ئێراق نەبوو. ئەگەر ئەمنییەتیش هەبا کێشەکەیان شرت و گوم دەکرد. ئەو سێ جێنایەتانە زۆر باون و زۆرتر حکوومەتەکان دەیکەن بەڵام هێزی غەیرەحکوومەتیش ئێستە زیادتر لە جاران دەستی پێدادەنێ. حکوومەتەکان نایانەوێ لە هێچ وڵاتێک دەم و دەزگای ڕابەریی (سەرۆک وەزیر، سەرۆک کۆمار و حیزبه حاکمەکان) و بوونیادی دەوڵەت تاوانباربکرێن و دەیانەوێ بڕوای خەڵک بە دەوڵەت و دەزگای دەوڵەتی بەتین بمێنێ (وەک لە تورکییە کە دەوڵەت بە بوونیادێکی موقەدەس دادەندرێ) . ئەو دەوڵەتانە دەیانەوێ مافی جێنۆسایدکردن بۆ خۆیان بپارێزن. دەوڵەتی ئەمریکا، کە خۆی بە هەرە دێمۆکرات دادەنێ، لە دەست تێوەدانی ئەو جینایەتانە لە زۆر دەوڵەتە دیکتاتۆرییەکان لەپێشترە. ئەگەر ڕیژیمی بەعس هەر لە چوارچێوەی ئێراقدا ئەو جینایەتانەی دەکرد، ئەمریکا لە سەرانسەری دنیادا کردوویەتی، بۆ وێنە کوشتاری گەلە بوومییەکان، بۆردمانی هێرۆشیما و ناگازاکی، بۆردمانی کیمیایی ویەتنام، ئەشکەنجەی زیندانیان لە ئەبوو غرەیب و گوانتانامۆبەی. جا سەیر نییە کە ئەمریکا سی و شەش ساڵی پێچوو هەتا کۆنوانسیۆنی جێنۆسایدی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند بکا و کاتێکیش کردی ئەوەندەی شەرت و مەرج بۆ دانا کە هێچ قوربانیێکی ئەو جینایەتانە نەتوانێ تاوانباری بکا و بیباتە دادگا. ئێستەش کە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای چەند ساڵ حەولدان بۆ دامەزراندنی دادگای جینایی نێونەتەوەیی لە ساڵی 1998دا قانوونی ئەو دادگایەی بۆ دەنگدان ئامادەکرد، 120 دەۆڵەت پەسندیانکرد، 21 دەوڵەت دەنگیان نەدا، و تەنیا 7 دەوڵەت دژایەتییان کرد – ئەمریکا، ئێراق، ئێسرائیل، لیبی و چین و قەتەر. جا سەیر نییە کە ئەمریکا نەیویست دادگایێکی ڕێکووپێک و لێهاتوو سەدام و حیزبەکەی محاکەمە بکا. ئەگەر ئەوە کرابا، ئەمریکا خۆی و دەستەودەیارەکانی، تورکییە و ئیسرائیل کە هەر ڕۆژ ئەو جینایەتانە دەکەن، و هاوپەیمانە ئورووپاییەکانی تووشی کێشە دەبوون. حاکمانی تازەی بەغداش، کە خۆیان قوربانی ئەو جینایەتانە بوون، ئەوەیان هەست پێدەکرد کە، وەک حاکم، خۆشیان پێویستیان بەوە دەبێ کە ئەو جینایەتانە بکەن و زوو سەدامیان بە تاوانی جینایەتی دوجەیل شرت و گوم کرد و کۆتاییدان بە دادگا هێنا. من ئەوە وەک پیلانێک لە دژی گەلانی ناوچە و لە دژی قوربانیکراوانی ئەنفال و جێنۆسایدی گەلی هەرمەنی و ئاسۆری و فلستینی دادەنێم. دەوری ڕابەرایەتی کورد و ڕۆشنبیر و چالاکی سیاسیش زۆر جێی سەرنجە.
پرسیار 3: پ3:ئایا دەتوانین ڕەگەزەکانی جینۆساید بەپێوەری جیهانی لە تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفال بدۆزینەوە,وەک پشتیووانییەک بۆ بە جیهان ناساندنی تاوانەکە,ئەگەر لەمبارەیەوە ڕونکردنەوەیەکی زیاترتان هەبێت؟.
وەڵام: ئەگەر بێتوو کۆنوانسیۆنی جێنۆسایدی 1948 بکەین بە بنچینەی تێگەیشتنی جێنۆساید، دەبێ بڵێم کە جێنۆساید تەنیا دڕندەیی و بێبەزەیێتی لە زەبروزەنگی شەڕدا نییه. بەپێوەری ئەو کۆنوانسیۆنه (مادەی دوو) ‌، بۆ ئەوەی جینایەتێک وەک جێنۆساید بناسرێ دەبێ مەبەست یان نییەتی جینایەتەکەرەکە ئەوە بێ که ‌یەک گرووپی نەتەوەیی، قەومیی، ڕەگەزیی، یان ئایینی لە ناوبەرێ جا چ تەواوی گرووپەکە بێ یان بەشێکی. هەروەها پێویستە ئەو لەناوبردنە لەبەر نەتەوەیی بوون، قەومی بوون، ڕەگەزیی بوون یان ئایینی بوونی ئەو کەسانەبێ کە لە ناویان دەبەن. بۆ وێنە ڕیژیمی بەعس ئەگەر کوردی بە بیانووی جیاوازیخوازی یان بڕوای سیاسی (وەک کۆمۆنیست بوون، لیبڕاڵ بوون و هتد) کوشتبا، بە گوێرەی کۆنوانسیۆنی 1948، ئەو کوشتارە جێنۆساید لەقەڵەم نەدەدرا. بەڵام ئەگەر کوردی لەبەر کوردبوون کوشتبا، جینایەتەکەی وەک جێنۆساید حیسابدەکرا. ئەوەش‌ کەم وکووڕییێکی ئەو کۆنوانسیۆنەیە کە زۆریش ڕەخنەی لێگیراوە (هەر بۆیە کۆکوژێ زیاتر لە نیو ملیۆن کۆمۆنیست لە ئەندۆنێزی لە ساڵانی 1965-1966 وەک جێنۆساید داناندرێ. جا ئەو مەبەستە (لە ناوبردنی بە تێکڕایی یان بە بەشێک) تەنیا بە کوشتنی دڕندانە و لەبرسان کوشتن پێک نایه. بۆ وێنە هەر ئەو مادەی دووەمە جوێکردنەوەی منداڵ لە دایک و بابی (کە مەبەستی گۆڕینی زمان و کوولتوورە) بە جێنۆساید دادەنێ. ئەگەر مەبەستی حیزبی بەعس ئەوە بووبێ کە بەشێک یان تەواوی گەلی کورد، لە بەر کوردبوون، لەناوبەرێ دەکرێ بە جێنۆساید دابنێین. لەگەڵ ئەوەشدا، حیزبی بەعس، بە پێچەوانەی ڕیژیمی کەمالیستی تورکییە، دانی دەنا بە بوونی کورد وەک نەتەوەیێک بەڵام بەڵگەی زۆر هەیە بۆ سەلماندنی سیاسەتی لە ناوبردنی کورد وەک کورد. بۆ وێنە، لەگەڵ ئەوەشدا، وانە خوێندن بە کوردی لە ئێراقدا، بە پێچەوانەی تورکییە و ئێران، باو بوو، بەڵام سیاسەتی بەعەرەبکردن لە پەروەرده و لە گشت بواری دی دا بە ئاشکرا ڕەچاودەکرا. سیاسەتی بەعەرەبکردن، کە سیاسەتی گۆڕینی زمان و کولتوری کورد و دێمۆگرافی کوردستان بوو سیاسەتێکی جێنۆسایدانەیە جا چ بە هێمنی کرابێ چ بە زەبروزەنگ.
پرسیار 4: ئایا هەڵەبجە جینۆساید نەبێت، لە قەوارەی تاوانەکه، لە گەورەیی تاوانەکە لە ڕوی یاساییەوە کەمدەکاتەوە؟
وەڵام: ئەگەر باسی قانوونی ناونەتەوەیی بکەین، بە تایبەت دوای کۆنوانسیۆنی جێنۆساید، دەکرێ بڵێین هەر سێک جینایەت هاوسەنگن. ئەگەر کەسێک بیەوێ بیسەلمێنێ کە کۆکوژێ هەڵەبجە جێنۆساید نەبوو دەبێ لە پێشدا ئەوە بسەلمێنێ کە ڕیژیمی بەعس مەبەستی لەناوبردنی گەلی کوردی، بە تێکڕایی یان بەشێکی، نەبوو. ئیستیدلالێکی وا بۆ بارودۆخی 1988 زۆر هاسان نییە. با وای دابنێین کە جێنۆواید نەبوو و جینایەتی شەڕی بوو. ئەوە لە ڕووی سیاسییەوە لە قوورسایی ئەو جینایەتە کەم ناکاتەوە.
پرسیار 5: بوونی ئێران لە هاوکێشەکەدا لە لێدانی نەوتەکەی کەرکووکەوە لە ئۆکتۆبەری 1986، بە دوایدا دانانی بارەگای پاسداران لە زۆر ناوچەی کوردستان تا دەگاتە پەلاماری هاوبەش بۆ سەر هەڵەبجە، بەهانەی دایە دەست بەعسەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان، ئایا ئەو کردارە چ ڕۆڵێکی هەیە لە: - بە جینۆساید نەناسینی ئەو تاوانانە، و - لە کۆمەڵکوژی کوردان.
وەڵام: لە حقووقی نێونەتەوەیی دا، بۆ ئەوەی کردەوەی سەربازی وەک جینایەتی شەڕیی و جینایەتی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید بناسرێ، بێجگە لە کێشەی مەبەست و نییەت، دەبێ شەڕەکەش شەڕێکی نێونەتەوەیی بێ. بوونی ئێران له و شەڕەدا، ڕووداوەکە نێونەتەوەیی دەکا و کردەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەکرێ وەک جینایەتی شەڕیی و دژی مرۆڤایەتی دابندرێ. بە گوێرەی مادەی سێی کۆنوانسیۆنی ژێنێو (1949) ، تەنانەت لە شەڕی ناوخۆییشدا، هەم ئەوانەی کە شەڕکەرنین و هەم ئەو شەڕکەرانەی کە خۆبەدەستەوەبدەن، برینداربن، نەخۆشبن، چەکدارنەبن، یان بەیەخسیر‌گیرابن دەبێ وەک کەسی پارێزراو ڕەفتاریان لەگەڵبکرێ واتە دەبێ ڕەفتاری مرۆڤانەیان (بە بەزەیی) لەگەڵبکرێ، و ڕەفتاری شەرمەزارکەرانە و سەرشۆڕکەرانه و ئیعدامی دەستبەجێ دەبێ قەدەغەبکرێ (بۆ وێنە، کاتێکی تورکییە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕفاند و بەدەستبەستراویی لەژێر ئاڵای تورکییەدا وێنەی هەڵگرت و لە دنیادا بڵاوی کردەوە، ڕەفتارێکی سەرشۆڕکەرانەی لەگەڵ زیندانییێکی ڕفاندراو کرد و مادەی سێی کۆنوانسیۆنی ژێنێوی پێشێلکرد چونکە ئەو ڕەفتارەی شەرمەزارکەرانە لە قەڵەمدەدرێ؛ تورکییە ئەو کۆنوانسیۆنەی ئیمزاکردووە و بەستراوەتەوە بە ڕەچاوکردنی ئەو مادەیه) .
سەبارەت بە دەوری ئێران: دیارە دەستدرێژی ئێران بۆ خاکی ئێراق و دامەزراندنی پێگەی عەسەکەری و هاوکاریکردنی حیزبەکانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران بیانووی دا بە سەدام بۆ دەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە تایبەتی لە هەلەبجەدا. بەڵام بە گوێرەی قانوونی شەڕ، هیچ دەوڵەتێک یان هێچ هێزێکی غەیری-دەوڵەتی، لە هیچ بارودۆخێکدا بە هیچ بەهانەیێک، مافی وەی نییە ئەو‌ جینایەتانە بکا. ‌
پرسیار5: لە تاوانی هەڵەبجە 72 پێشمەرگەی کۆمەڵە لە گوردانی شوان یان کوژران یان بە دیل گیران و دواتر ئیعدام کران، لە کاتێکدا ئەم دۆسیەیە وەک بەشێک لە دۆسیەی هەڵەبجە پێشکەش بە دادگا کرا، وەلێ لێی دەرهێنرا، پرسیار ئەوەیە کۆمەڵکوژی ئەو 72 پێشمەرگه، لە ناویاندا ئیعدام کردنی ژمارەیەکیان دەچێتە پای چ تاوانێک لە تاوانە گەورەکان؟ ئایا بەرپرسیارییەتی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران چییە لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە؟
وەڵام: من نازانم بە چ مەبەستێکی سیاسی یان قەزایی باسی پێشمەرگە ئیعدامکراوەکانی کۆمەڵەیان لە پەروەندەکە دەرهێناوە؛ ڕە‌نگە لەبەر ئەوە بووبێ کە تەنیا ڕیژیمی سەدام بە بەرپرسیاری جینایەتەکە دابنێن‌‌. دیارە پێوەندیی دۆستانەش لەنێوان حاکمانی بەغدا و تاران هەیە. ئەوەندەی من دەتوانم بڵێم ئەوەیە کە ئەرتەش و پاسداری ڕیژیمی ئیسلامی (وەک ئەرتەشی ئیسرائیل و تورکییه و ئێراق) له و جینایەتانە ناپرینگێنەوە و کۆکوژیی زیندانی شەڕیی وەک پێشمەرگەکانی کۆمەڵه به ئەرکێکی شەرعی دادەنێن.
پرسیار 6: ( ( بەهۆی هێنانی ئێرانەوە بۆ کوردستان، چ بەرپرسیاریەتییەک یاسایی و سیاسی و ئەخلاقی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانەی بڕیاریان دا، فرماندەی شەڕەکانیان کرد مەبەستم لایەنە کوردییەکانە.) )
( (لە تاوانی هەڵەبجە و لە ئەنفالیش خەڵک دەیانەویست خۆیان دەرباز بکەن، چونکە پێش بینی هەموو تاوانێکیان لە بەعس دەکرد، بەڵام هەندێک بەرپرس ڕێگر بوون لە بەردەم خۆ ڕزگار کردنی ئەو خەڵکە، زۆربەی قوربانیانی هەردوو تاوانەکە قوربانی ئەم هەڵوێستەن، ئەوانەی ئەو ڕێگرییەیان درووست کرد چ بەرپرسیارییەتییەک دەکەوێتە ئەستۆیان؟ ) ) .
( ( دزی و تاڵان، بڕینی پەنجە و دەستی هاووڵاتییان بۆ ئەنگوستیلە و بازنگ و برینی بانکی شارەکە و بە تاڵانبردنی ماڵ و دوکانی خەڵک لەلایەن پێشمەرگه و پاسدارانەوە، پاشان تاڵان کردنی شار بە گشتی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەتوانین لە ڕوی یاساییەوەلە ڕیزی چ تاوانێک پۆلێن بەندیان بکەین؟ وە تۆمەتبار چ تۆمەتێک دەیگرێتەوە؟ ) ) .
( (لەپای ئەو تاوانانە ئایا ئەو کەس و لایەنانەی کە دەستیان هەبوو لە هێنانی سوپای پاسدار ئەرکیان نییە داوای لێبوردن له و خەڵکە بکەن و قەرەبووی بەشێک لە زیانەکانیان بکەنەوە؟) ) .
وەڵام: لە سەدەی بیستەوە تا ئێستا، بە تایبەتی دوای شەری جیهانی دووەم، ‌حیزبە سیاسییەکانی کوردستان ‌لە چەند خەباتی چەکداریی لە دژی هێزی چەکداری ئێران و ئێراق و تورکییه بەشدارییان کردووە‌. بەڵام‌ ئەو شەڕانە زۆر کەم لە ڕوانگەی قانوونی مرۆڤییانە‌ی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی لێکراوه.‌ ئەو قانوونە بە نێوی دیش ناسراوە وەک قانوونی شەڕ یا قانوون و عورفی شەڕ یان قانوونی بەرەنگاریی چەکدارانە (من لێرەوپاش زاراوەی کوورتتری قانوونی شەر دەکاردێنم) . مەبەستی ئەو قانوونە، کە بریتییە لە کۆنوانسیۆنەکان و پرۆتۆکۆلەکانی ژێنێڤ (1949، 1979، 2005) و لاهه (1899, 1907) ‌ و چەند پەیماننامە و قانوونی عورفیی نێونەتەوەیی، ئەوەیە کە کردەوه و بەرپرسێتییەکانی شەڕکەران ) واتە دەوڵەتان و تاقەکەسان ( سەبارەت بە خۆیان (ئەوانەی لە شەڕدان) و بە کەسی پارێزراو ) واتە خەڵکی شەڕنەکەر ( تەعریف بکا. بۆ وێنە ئەو کۆمەڵە قانوونانە ڕەفتاری دڕندانە و بێبەزەییانە لە دژی خەڵکی شەڕنەکەر یان غەیری-عەسکەر (کەسی پارێزراو) و لە دژی شەڕکەرانی دوژمن و یەخسیری شەڕیی قەدەغەدەکن و وەک جینایەتی شەڕیی و جینایەتی دژی مرۆڤ و جێنۆساید چاولێدەکەن و سزای بۆ دیاریدەکەن‌. لە ساڵی 2002 ەوە دادگای جینایی نێونەتەوەیی پێک هاتووە کە مەبەستی محاکەمەکردنی ئەوکەسانەیە کە تاوانبارکراون بە سێ جینایەتەکان. تا مانگی ئاداری ئەوساڵ، 111 دەوڵەت بوون بە ئەندامی ئەو دادگایە و 38 دەوڵەتیش قەراری دامەزرانی دادگاکەیان ئیمزاکردووە بەڵام هێشتا لە پەڕڵەمان پەسندیان نەکردووە. ئەمریکا و ئیسراییل زیاتر لە گشت دەوڵەتێک بەربەرەکانی ئەو دادگایەیان کردووە و وێڕای تورکییە، سوورییه، ئێراق، ئێران، ڕووسیه، و چین ئەو دادگایه بە ڕەسمی نەناسن‌. دیارە سەیر نییە ئەو دەوڵەتانە دژی دادگان: هەم لە ڕابردوودا جینایەتییان کردووە و هەم ئێسته.
دوای شەڕی جیهانی دووەم، سێ دەوڵەتی تورکییە و ئێران و ئێراق بەشێکی زۆر‌ی قانوونی شەڕیان پەسندکرد و لەسەریانە کە ئەو قانوونە دەبەرچاوبگرن. بەڵام هیچکام له و دەوڵەتانە پێبەند به و قانوونە نەبوون. حیزبه کوردییە‌کان، کە ڕێکخراوەی نادەوڵەتین، بۆ ماوەیێکی زۆر ئاگایان له و قانوونە نەبووە، ڕێگەی پەسندکردنیشیان نەدراوەتێ و جاروبار قانوونەکانیان پێشیلکردووە. سەرباقی ئەو جیاوازییه لەنێوان دوو لایەنی شەڕ، چاوەڕواندەکرێ کە حیزبەکانیش بزانن ئەو قانوونە چییە و ڕەچاویبکەن. ڕەفتاری پێشمەرگە لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ هێزی دەوڵەت دەبێ بە پێوانەی ئەو قانوونە هەڵبسەنگێندرێ. پێشمەرگەش وەک ئەو دەوڵەتانە لەسەرێتی کە ئازار نەگەیێنێ بە ئەوانەی کە شەڕکەر نین یان ئەو شەڕکەرانەی کە برینداربوون، چەک کراون، یان یەخسیرکراون یان بە هەر هۆیێک بێ توانای شەرکردنیان نەماوە. شتێکی زۆر گرینگە ڕەفتاری پێشمەرگە لەگەڵ خەڵکی شاروگوندە. بۆ ماوەیێکی دورودرێژ، گوندەکان بوون بە مەیدانی شەڕ و جێگەی حەسانەوە و بووژانەوه و ژینی هێزی شەڕکەری کورد. له و بارودۆخەدا، بەڕێوەبردن و بەخێوکردنی پێشمەرگە زۆر جار دەکەوتە ئەستۆی خەڵکی گوندەکان کە بەزەحمەتێکی زۆر دەیانتوانی خۆیان بەڕێوە ببەن . لە هەمان کاتدا، بوونی پێشمەرگە لە گوندەکاندا، خەڵکی گوندەکان و ماڵ و ماڵات و مەزرا و کانیاوەکانیانیانی دەکردە ئامانجی بۆردومان و کوشتار و وێرانکردن بە دەستی جەیشی دەوڵەت. ئەگەر بێتوو هێزی پێشمەرگە ڕێیانگرتبێ لە خۆ ڕزگارکردنی خەڵک چ لە هەڵەبجە چ لە ئەنفال دا، بە بۆچوونی من ژیانی خەڵکەکەیان لە مەترسی خستووە و دەکرێ وەک جینایەتی شەڕیی حیسێب بکرێ.
تا ئێستا ئەوەندەی من ئاگام لێبێ، ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW) ، زۆرتر حەولیداوە پێشێلکردنی قانوونی شەڕ لە‌ کوردستان‌ تۆماربکا. بێجگه ‌لە پەڕتووکی جێنۆساید لە ئێراقدا... کە تۆمارکردن و لێکدانەوەی ئەنفال بوو، لە ساڵی 1995دا لێکۆڵینەوەیەکی سەبارەت بە پێشێلکردنی قانوونی شەر لە تورکییە بڵاوکردەوه لەژێر سەردێڕی ڕاگوێزتنی چەک و پێشێلکردنی قانوونەکانی شەڕ لە تورکییە (Weapons Transfers and Violations of the Laws of War in Turkey) ‌. له و لێکۆڵینەوەیە دەردەکەوێ کە دەوڵەتی تورکییە لە شەڕی خۆیدا لە دژی پ ک ک، بە شێوەیێکی سیستیماتیک قانوونی شەڕی پێشێلکردووە، و ئەمریکاش کە یارمەتیی ئەرتەشی تورکییە دەدا له و جینایەتانەدا هاو دەستە‌. هەروەها، ئەو ڕێکخراوەیە دەڵی کە پ ک کاش ئەو قانوونەی پێشێلکردووە، بەڵام کەمتر لە هێزی چەکداری دەوڵەت. (بۆ وێنە بڕوانە لاپەڕەکانی 137-145 و 167) .
خەباتێکی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی سێ جینایەتەکە‌ دووپاتە نەکرێنەوە. حیزبەکان دەبێ خۆیان فێری ئەو باسانە‌ و قانوونەکانی شەڕ بکەن و ڕابردوو و ئێستەی کردەوەی خۆیان بە شێوەیێکی ڕەخنەگرانە هەڵبسەنگێنن. هەروەها ئەوانەی لە حیزبەکاندا نین پێویستە بە پشت ئەستووربوون بە لێکۆڵینەوەی زانستی کردار و ڕەفتاری حیزبەکان هەڵسەنگێنن و بەربەرەکانی جینایەتی شەریی و دژی مرۆڤایەتی بکەن. مێتۆدی لێکۆڵینەوەی مێژوی زارەکی بۆ ئەوەی ڕەفتاری هێزی چەکداری کورد تۆماربکرێ و لێکبدرێتەوە زۆر بەکەڵکە. پێویستە وشیاری سەبارەت بە شەڕ و قانوونەکانی شەڕ و دژایەتیکردنی دڕندەیی لە شەڕدا قووڵتر و بەرزتر بکرێ. دەبێ‌ ئەوەش بڵێم کە ئەو قانوونانە بەرهەمی دڕندەیی لە ڕادەبەدری شەڕە لە ئەوروپای سەدەکانی 18 بەولاوە بە تایبەت سەدەکانی 19 و 20. مەبەستی ئەو قانوونە ئەوە نییە کە شەڕ بە یەکجاری کۆتایی بێ. مەبەست ئەوەیە کە شەڕ کەمتر دڕندانەبێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو قانوونە زۆر گرینگە، نابێ پێمان وابێ بە ئامرازی قانوون دەتوانین کۆتایی بە دڕندەیێتی شەڕ بێنین. بۆ وێنە، دوو دەوڵەتی ئەمریکا و ئیسرائیل، کە خۆیان بە دێمۆکرات دادەنێن، لە پێشێلکردنی قانوونی شەڕ لە زۆر دەۆڵەتی دی بەردەوامترن و بە شێوەیێکی قانوونی قانوونی شەڕ پێشێلدەکەن و جڤاتی ناونەتەوەیی لێیان وەدەنگ نایا. بۆ وێنە، ئەشکەنجەی زیندانییەکانی ئەبووغرەیب و گوانتانامۆبەی بە شێوەیێکی ڕەسمیی وەک‌ جینایەتی شەڕیی نەناسراوە ئەگەرچی هەن پارێزەر و پسپۆڕی حقووقی ناونەتەوەیی کە ئەو ئەشکەنجانە بە جینایەتی شەڕیی دادەنێن. ئیسرائیلیش لە ناوچه ‌داگیرکراوەکانی فلستین هەر ئان خەریکی جینایەتی شەڕیی و جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە و بێدەنگی لێدەکرێ.
پرسیار7: زۆر تاوان لە کوردستان ئەنجام دراون لە قاڕنێ وە بۆ دەرسیم، لە ئەنفالەوە بۆ کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و شوێن بزرکردنی 8000 بارزانی و دەیان هەزار فەیلی، بۆردومانکردنی شارەکانی قەڵادزی و هەڵەبجە لە ساڵی1974 و ڕاگواستن و بەعەرەبکردنکردنی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان ، هەمووشی لە فەرهەنگی سیاسی کورددا بە جینۆساید ناویان دەبەن؟ کێ و چی بڕیار ئەدەن کە ئەم تاوانانە لە خانەی چ تاوانێکدان؟
وەڵام: لە پێشدا باسم کرد کە کۆنوانسیۆنی 1948 ی نەتەوە یەکگرتووەکان و قانوونەکانی بەتایبەتی بەرهەمەکانی دادگای جینایی نێونەتەوەیی سەرچاوەیێکی باشن بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ڕووداوانە. بۆ وێنە، ئەو دادگایە گشت جۆرەکانی سێ جینایەتەکە بە و‌ردی دیاری کردووە و بە چەند زمان بڵاوی کردۆتەوه. مەتنە عەرەبییەکەی، أرکان الجرائم، بە هاسانی لەبەردەست دایە و پێویستە بە پوختی بکرێ بە کوردی و بڵاوبکرێتەوە:
http://www.icc-cpi.int/.../0/Element_of_Crimes_Arabic.pdf
ئەوانەی ناوت بردوون هەرکامەی هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی تایبەتی خۆی پێویستە و ناکرێ حوکمێکی گشتیان بۆ دەرکەم، بەڵام ئەوەندە دەتوانم بڵێم کە زۆربەیان جینایەتی شەڕیی و جینایەتی دژی مرۆڤایەتیین و دیارە ئەوانەی بەشێک لە ئەنفال بوون وەک جێنۆساید داندراون. پێویستە ئەوانەی، کە وەک ئێوە له و بوارەدا خەبات دەکەن، حەولێکی باش بدەن بۆ لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە و تۆمارکردنی مێژووی جێنۆسایدی گەلی کورد. ئەوەش پێویستی بە فێربوونی تێۆری و مێژووی جێنۆساید و جینایەتەکانی دیکەیە. هێندێک بەرهەمی باش هەیە بەڵام ئەوەی هەیە بە نیسبەتی دنیایێک جینایەت کە تا ئێستە کراوە هەر هیچ نییە. بۆ وێنە بەرهەمێکی باش لێکۆڵینەوەی ئیسماعیل بێشکچی سەبارەت بە ژێنۆسایدی دەرسیمە.
پرسیار8:ئایا کورد بۆ خۆی پەرێزی پاکە؟ ئایا دەستی نەبووە لەجینۆساید هیچ نەتەوەیەکی دیکە لە مێژوودا؟ ئەگەر هەیە ئەرکە ئەخلاقییەکانمان چییە بەرانبەر بە مێژوو؟
وەڵام: کورد یان هیچ نەتەوەیێکی دی مێژوویێکی خاوێنی نییە. بەڵام دەبێ بڵێم ئەوە ناخاوێنیی تەواوی گەلی کورد یان گەلانی دی نییە. ئەو ناپاکییە ئی چینە دەسەڵاتدارەکانە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان شەڕی خوێناوی وەڕێدەخەن و خەڵکی بە گیانی یەکتردادەدەن. ئەوە ئاشکرایە کە ئەو شەڕانە هەر شەڕی کورد و غەیری-کورد نییە. ئەمارەتە کوردییەکان هەمیشە بە یەکتریان دادەدا (بابان لە دژی ئەردەڵان، موکریان لە دژی بابان و هتد) . خان و ئەمیر و ئاغاوەت و شێخ بۆ ڕاوڕووتکردن، هەمووکاتێ ئامادەبوون بە بیانووی کریستیان بوون، جوولەکەبوون، یەزیدی بوون یان هەرمەنی بوون و ئاشۆری بوونی بەشێک لە خەڵکی کوردستان هێرشیان بەرنەسەر. بۆ وێنە بەشێک لە ڕابەرانی کورد، وەک هاو دەستی دەوڵەتی عوسمانی، لە جێنۆسایدی گەلێ هەرمەنی و ئاشۆڕی دا بەشدارییان کرد. ئەرکی ئەخلاقی و سیاسی ئەوەیە کە بەڕاشکاوی و بە بێ شەرت و مەرج ددانبندرێ بە بەشداریکردنی ڕابەرانی کورد و خەڵکی دی له و جینایەتە، و ئەو بەشداربوونە‌ مەحکووم بکرێ، و داوای لێبوردن لە پاشماوەی جێنۆسایدکراوەکان بکرێ و حەولبدرێ بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکییه ددان بنێ بە جینایەتی خۆی. هەروەها، دەبێ حەولبدری بۆ تێگەیشتنی جێنۆساید و بۆ وشیاربوونەوە و وشیارکردنەوەی گشت لایێک لەمەڕ پێوەندیی نێوان جێنۆساید و شەڕ و ناسیۆنالیسم و دین و دەوڵەت و نیزامی چینایەتی بەتایبەت سەرمایەداری و ئیمپریالیسم. کوشتار و دڕندەیی لە شەڕدا لە مێژە هەیە بەڵام جێنۆساید وەک دیاردەیێکی مۆدێرن چاویلێدەکرێ. تێگەیشتنی پێوەندی جێنۆساید و دێمۆکراسی و مۆدێرنیتە پێویستی بە کاری تیۆری و مێژوویی هەیە. تێکۆشان بۆ پێوەندی دۆستانە لەگەڵ گەلانی دی بە تایبەت گەلانی هاوسێ، ئەویش بە گیانێکی ئەنترناسیۆنالیستی، زۆر پێویستە. کەسێکی بیەوێ بە ڕاستی دژی ئەو جینایەتە بێ دەبێ دەست لە بۆچوونی ناسیۆنالیستی دووربێتەوە. کوردێکی ئیسرائیل وەک دێمۆکراسی چاولێبکا و ددان نەنێ بە جینایەتی پاکتاویی ڕەگەزیی و ئاپارتایدی ئیسرائیل لە دژی گەلی فلستین چۆن دەتوانێ بە ڕاستی و ڕەوایی و بەسەربەرزی بەربەرەکانی ئەو جینایەتانە لە دژی گەلی کورد بکا؟ کاتێکی ئەشکەنجەی دڕندانەی زیندانییەکانی ئەبووغرەیب ئاشکرابوو و زۆر ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ و کەسایەتی و میدیای ئەمریکا و وڵاتانی تر بەتوندی ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئەمریکا گرت، چەند کوردێک لە کوردستان و لەدەرەوەی وڵات دەستیانکرد بە پاکانەکردن بۆ ئەمریکا و هێرشیان دەبردە سەر ئەوانەی کە ئەمریکایان تاوانباردەکرد بە جینایەتی شەڕیی. من پێم وایە ئەو بۆچوون و سیاسەتە ناسیۆنالیستییە ناتوانێ بەرەنگاری جینایەتی وەک جێنۆساید و پاکتاویی ڕەگەزیی و ئاپارتاید لە کوردستان بێ. کەسێکی بییەوێ بێدەنگی بکا لە کردەوەی جێنۆسایدییانەی ئەو دەوڵەت و نەتەوانەی کە بە دۆستی کوردیان دادەنێ ناتوانێ بە دڵێکی پاکەوە بەربەرەکانی جێنۆسایدی گەلی کورد بکا. جێنۆساید جینایەتێکی ناونەتەوەییە و ئەرکی سەرشانی گشت کەسە، لە هەر جێیێک بێ و لە هەر نەتەوەیێک بێ، دژایەتی ئەو جینایەتە بکا. ئەگەر کەسێک ئینکاری جێنۆسایدێکی تایبەتی بکا وەک ئەویە هاو دەستی بکا و درێژەی پێبدا.
سیاسەتی ناسیۆنالیستی هەر جێنۆسایدی نەتەوەی خۆی پێ گرینگە و جیاوازی دانانێ لەنێوان ئەو دەوڵەتەی کە جێنۆساید دەکا و ئەو نەتەوەی کە بە ناوی وی جێنۆساید دەکا. بۆ نموونە‌، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشۆرییەکانی ئێراق، وەک گەلی کورد وەبەر لێشاوی ئەنفال کەوتن، لە وتاری ناسیۆنالیسمی کورد سەبارەت بە ئەنفال زۆر کەم باسی ئاشۆرییەکان دەکرێ، دەڵێی ئەوان تووشی کۆکوژێ نەبوون یان ڕیژیمی بەعس ئەوانی لەبیرچووبۆوە. هەروەها، هەرچی عەرەبە بە دوژمنی هرچی کوردە دادەندرێ و دڕندەیێتی ڕێژیمی بەعس لە دژی شیعەکان فەرامۆشدەکرێ.
پرسیار9: بە جیهان ناساندنی تاوانەکانی کورد وەک ئەوەی ئەرمەن و جوولەکە ئەنجامیان دا، چۆن دەستی بۆ ببردرێت و لە کوێوە هەنگاوی بۆ بنرێت؟
وەڵام: وەڵام: ئەگەر مەبەستت ئەوەیە کە چۆن جێنۆسایدی کورد (وەک ئەنفال) دەبێ بە جیهان بناسێندرێ، دەبی بڵێم ئە‌وە پێویستی بە تێکۆشانی فکری، سیاسی و قانوونی و کۆمەڵایەتییە و ئەرکی سەرشانی حەموو ئینسانێکی ئازادیخوازە بۆ ناساندن و بەربەرەکانیکردنی ئەو سێ جینایەتانە‌ لە کوردستان.
پرسیار 10: ئایا لە ڕوی هاوشێوەییەوە دەتوانین تاوانی هیرۆشیما بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و هۆلۆکۆستیش بە ئەنفال بشوبهێنین؟ خاڵە هاوبەشەکان دەتوانین لەنێوان ئەو 2 تاوانە و هەڵەبجە و ئەنفال بدۆزینەوە؟ ئایا هیرۆشیماو هۆلۆکۆست لە خانەی چ جۆرە تاوانێک ڕیز بەندی کراون؟
وەڵام: هۆلۆکاست و هێرۆشیما جیاوازن. هۆلۆکاست جێنۆساید بوو و هێرۆشیما جینایەتی شەڕیی. جیاوازییەکە لە نییەت و مەبەستی جینایەتەکە دایە. ئەمریکا بە بۆردمانی هێرۆشیما و ناگازاکی نەیدەویست نەتەوەی ژاپۆن، تەواوی یان بەشێکی، لە ناوبەرێ بەڵام نازییەکان دەیانەویست کە گەلی یەهوودی و ڕۆماکان بەیەکجاری لەناوبەرن و بە کوشتاری کەمئەندامان و کۆمۆنیستەکان و گرووپی دی ڕەگەزەکەیان خاوێن بکەنەوە.‌ بۆردمانی هێرۆشیما دەکرێ بڵێین جینایەتی شەڕی بوو. ڕەنگە لەوەدا شک نەبێ کە کوشتاری هەڵەبجە جینایەتی شەڕیی بوو بەڵام ئەگەر لە بڕگەی مێژوویی خۆی دا چاوی لێبکەین و لە سیاسەت و کردەوەی بەعسی ساڵانی 1986 بەولاوە جوێی نەکەینەوە و وەک بەشێک لە پڕۆژەی جێنۆسایدی ئەنفال چاوی لێبکەین، دەبی وەک جێنۆساید بناسرێ. جینایەتێکی شەڕیی یان جینایەتێکی دژێ مرۆڤایەتی دەتوانێ بەشێک لە جێنۆساید بێ. جێنۆساید یەکدابەدوو دەست پێناکا و تەواو نابێ، و پڕۆسەیێکە کە لە زنجیرەیێک کردەوە و سیاسەتی نابوودکەرانه پێکدێ. جابۆیە، کاتێکی دادگای ئێراق ڕووداوی هەلەبجەی کرد بە باسی جێنۆساید بوون یان نەبوون کارێکی ناشایستی کرد. ئەگەر ڕیژیمی بەعس لە 1988دا خەریکی جێنۆساید بوو (لە ئەنفالدا) و ئەو پڕۆژەیە بە شەڕی ئێران و ئێراقه توندوتیژتر ببوو، چۆن دەکرێ هەلەبجە له و پڕۆژەیە جوێبکرێتەوە؟ بگەڕێمەوە سەر ‌هۆلۆکاست و ئەنفال: هەردووکیان جێنۆساید بوون، هۆلۆکاست نێوێکی دینییە کە سەهیونیست و ناسیۆنالیستی یەهوودی له و جێنۆسایدەیان ناوە بۆ ئەوەی لەوانی دی جوێی بکەنەوه و نرخێکی تایبەتی بۆ دانێن؛ ئەنفالێش نێوێکی دینییە کە‌ ڕیژیمی نادینیی بەعس لە جینایەتەکەی ناوه.
پرسیار11:ئایا کورد بۆ خۆی پەرێزی پاکە؟ ئایا دەستی نەبووە لەجینۆساید هیچ نەتەوەیەکی دیکە لە مێژوودا؟ ئەگەر هەیە ئەرکە ئەخلاقییەکانمان چییە بەرانبەر بە مێژوو؟
وەڵام: کورد یان هیچ نەتەوەیێکی دی مێژوویێکی خاوێنی نییە. بەڵام دەبێ بڵێم ئەوە ناخاوێنیی تەواوی گەلی کورد یان گەلانی دی نییە. ئەو ناپاکییە ئی چینە دەسەڵاتدارەکانە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان شەڕی خوێناوی وەڕێدەخەن و خەڵکی بە گیانی یەکتردادەدەن. ئەوە ئاشکرایە کە ئەو شەڕانە هەر شەڕی کورد و غەیری-کورد نییە. ئەمارەتە کوردییەکان هەمیشە بە یەکتریان دادەدا (بابان لە دژی ئەردەڵان، موکریان لە دژی بابان و هتد) . خان و ئەمیر و ئاغاوەت و شێخ بۆ ڕاوڕووتکردن، هەمووکاتێ ئامادەبوون بە بیانووی کریستیان بوون، جوولەکەبوون، یەزیدی بوون یان هەرمەنی بوون و ئاشۆری بوونی بەشێک لە خەڵکی کوردستان هێرشیان بەرنەسەر. بۆ وێنە بەشێک لە ڕابەرانی کورد، وەک هاو دەستی دەوڵەتی عوسمانی، لە جێنۆسایدی گەلێ هەرمەنی و ئاشۆڕی دا بەشدارییان کرد. ئەرکی ئەخلاقی و سیاسی ئەوەیە کە بەڕاشکاوی و بە بێ شەرت و مەرج ددانبندرێ بە بەشداریکردنی ڕابەرانی کورد و خەڵکی دی له و جینایەتە، و ئەو بەشداربوونە‌ مەحکووم بکرێ، و داوای لێبوردن لە پاشماوەی جێنۆسایدکراوەکان بکرێ و حەولبدرێ بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکییه ددان بنێ بە جینایەتی خۆی. هەروەها، دەبێ حەولبدری بۆ تێگەیشتنی جێنۆساید و بۆ وشیاربوونەوە و وشیارکردنەوەی گشت لایێک لەمەڕ پێوەندیی نێوان جێنۆساید و شەڕ و ناسیۆنالیسم و دین و دەوڵەت و نیزامی چینایەتی بەتایبەت سەرمایەداری و ئیمپریالیسم. کوشتار و دڕندەیی لە شەڕدا لە مێژە هەیە بەڵام جێنۆساید وەک دیاردەیێکی مۆدێرن چاویلێدەکرێ. تێگەیشتنی پێوەندی جێنۆساید و دێمۆکراسی و مۆدێرنیتە پێویستی بە کاری تیۆری و مێژوویی هەیە. تێکۆشان بۆ پێوەندی دۆستانە لەگەڵ گەلانی دی بە تایبەت گەلانی هاوسێ، ئەویش بە گیانێکی ئەنترناسیۆنالیستی، زۆر پێویستە. کەسێکی بیەوێ بە ڕاستی دژی ئەو جینایەتە بێ دەبێ لە بۆچوونی ناسیۆنالیستی دووربێتەوە. کوردێکی ئیسرائیل وەک دێمۆکراسی چاولێبکا و ددان نەنێ بە جینایەتی پاکتاویی ڕەگەزیی و ئاپارتایدی ئیسرائیل لە دژی گەلی فلستین چۆن دەتوانێ بە ڕاستی و ڕەوایی و بەسەربەرزی بەربەرەکانی ئەو جینایەتانە لە دژی گەلی کورد بکا؟ کاتێکی ئەشکەنجەی دڕندانەی زیندانییەکانی ئەبووغرەیب ئاشکرابوو و زۆر ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ و کەسایەتی و میدیای ئەمریکا و وڵاتانی تر بەتوندی ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئەمریکا گرت، چەند کوردێک لە کوردستان و لەدەرەوەی وڵات دەستیانکرد بە پاکانەکردن بۆ ئەمریکا و هێرشیان دەبردە سەر ئەوانەی کە ئەمریکایان تاوانباردەکرد بە جینایەتی شەڕیی. من پێم وایە ئەو بۆچوون و سیاسەتە ناسیۆنالیستییە ناتوانێ بەرەنگاری جینایەتی وەک جێنۆساید و پاکتاویی ڕەگەزیی و ئاپارتاید لە کوردستان بێ. کەسێکی بییەوێ بێدەنگی بکا لە کردەوەی جێنۆسایدییانەی ئەو دەوڵەت و نەتەوانەی کە بە دۆستی کوردیان دادەنێ ناتوانێ بە دڵێکی پاکەوە بەربەرەکانی جێنۆسایدی گەلی کورد بکا. جێنۆساید جینایەتێکی ناونەتەوەییە و ئەرکی سەرشانی گشت کەسە، لە هەر جێیێک بێ و لە هەر نەتەوەیێک بێ، دژایەتی ئەو جینایەتە بکا. ئەگەر کەسێک ئینکاری جێنۆسایدێکی تایبەتی بکا وەک ئەویە هاو دەستی بکا و درێژەی پێبدا.
سیاسەتی ناسیۆنالیستی هەر جێنۆسایدی نەتەوەی خۆی پێ گرینگە و جیاوازی دانانێ لەنێوان ئەو دەوڵەتەی کە جێنۆساید دەکا و ئەو نەتەوەی کە بە ناوی وی جێنۆسایدە دەکا. بۆ نموونە‌، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشۆرییەکانی ئێراق، وەک گەلی کورد وەبەر لێشاوی ئەنفال کەوتن، لە وتاری ناسیۆنالیسمی کورد سەبارەت بە ئەنفال زۆر کەم باسی ئاشۆرییەکان دەکرێ، دەڵێی ئەوان تووشی کۆکوژێ نەبوون یان ڕیژیمی بەعس ئەوانی لەبیرچووبۆوە. هەروەها، هەرچی عەرەبە بە دوژمنی هرچی کوردە دادەندرێ و دڕندەیێتی ڕێژیمی بەعس لە دژی شیعەکان فەرامۆشدەکرێ.
دەوڵەتەکانیش لە جێنۆساید کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن بە شارۆمەندان کە داوای مافی خۆیان بکەن. بۆ وێنە، لێکۆڵینەوەیێکی زۆر کراوە سەبارەت بە وەی کە دەوڵەتی ئیسرائیل و زۆربەی سەهیوونیستەکان هۆلۆکاست دەکاردێنن بۆ ئەوەی پاکانە بکەن بۆ داگیرکردنی نیشتمانی فلستینییەکان و مافی چارەنووسی ئەو گەله ئینکاربکەن و درێژەبدەن بە پاکتاوی ڕەگەزیی و جینایەتی شەڕیی لە دژی ئەو گەلە. سەهیوونیستەکان دەڵێن: باسی سەرکوتکردنی فلستینییەکان مەکە، ئێمە تووشی هۆلۆکاست بووین! لەبەرانبەر ئەو سیاسەتەدا، دەبێ بڵێین: چۆن نەتەوەیێکی تووشی هۆلۆکاست بووبێ دەتوانێ نەتەوەیێکی دی هۆلۆکاست بکا؟ لە کوردستانیش بیرەوەریی هەلەبجە و ئەنفال گەمەی سیاسی پێدەکرێ‌. ئەگەر لە فلستینی داگیرکراو و لە جێی دی مووزەی هۆلۆکاست سازدەکەن بۆ بەهێزکردنی نەتەوە-دەوڵەتی ئیسرائیل، لە کوردستانیش مووزەی ئەنفال و بیرەوەری هەلەبجە بۆ قایموقۆڵکردنی حکوومەتی کوردستان دەکاردەهێندرێ. دیارە دانانی مووزە بۆ تۆمارکردن و وەبیرهێنانەوەی ئەو جینایەتانە زۆر پێویستە بەڵام دەکارهێنانی ئەو بیرەوەرییه (16ی ئاداری هەلەبجە، ڕۆژی جێنۆساید 14ی مانگی 4 ، مووزە و مانیومنتی هەلەبجە و ئەنفال) بۆ کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگرانە و ئینکارکردنی مافی قوربانییەکانی ئەو جینایەتانە و بێدەنگکردنی شارۆمەندان کردەوەیێکی ناشایستە. مەبەست دەبێ ئەوە بێ کە یادکردنەوکان، ڕۆژەکان، مووزەکان و بینایەکان بەشێک لە پڕۆژەی بنەبڕکردنی جێنۆسایدبن و یارمەتیی بدەن بەوەی کە‌ پاشماوەکانی ئەنفال و هەڵەبجە‌ ژیانێکی ئاسایی و بەحورمەتییان هەبێ نەک ئەوەی بێدەنگ بکرێن و پێیان بڵێن: سەدام وای لێکردین، ڕازی بە بە نەبوونی سەدام و دەنگت دەر‌نەیا‌!
پرسیار 12: بیستمان بەڕێزت لە نووسینی بەشی تایبەت بە کورد لە فەرهەنگی جینۆسایددا بەشداریت کردووە، ئەگەر له و بارەیەوە باسێکمان بۆ بکەیت؟
وەڵام: من باسی کوردم لە دائیرەتۆلمەعاریف یان ئەنسیکلۆپێدیای جێنۆساید و جینایەتی دژی بەشەریی نووسی کە لە سێ بەرگدا لە ئەمریکا بە زمانی ئینگلیسی بڵاوبۆوە. سەرنووسەر پێی ڕاگەیاندم کە نابێ نووسراوەکە لە 5000 وشە زیاتر بێ. من باسی مێژووی جێنۆساید و جینایەتی شەڕیی و دژی مرۆڤایەتی لە گشت ناوچەکانی کوردستانم کرد. دیارە لە 5000 وشەدا ناکرێ ئەو گشتە مێژوویه، ‌ تەنانەت بە کوورتی، تۆماربکرێ و شی بکرێتەوە بەڵام حەولی خۆم دا. سەرنووسەر باسێکی منی سانسۆرکرد و ناچاربووم بەشی ئاخری کە باسی بەربەرەکانیکردنی ئەو جینایەتانە لە چواروڵات و لە کوردستان بوو زۆر کوورت بکەمەوە. ئەوەی کە سانسۆرکرا ئەوە بوو کە نووسیبووم تەجروبەی گەلی کورد قسەی لیۆ کووپر (Leo Kuper مێژوونووسی جێنۆساید) دەسەلمێنێ کە دەڵێ دەوڵەتان مافی جێنۆسایدکردن بۆ خۆیان ڕەچاودەکەن و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیچی پێناکرێ. ئەو ئەنسێکلۆپێدیایە لەباتی ئەوەی ئیسرائیل وەک وڵاتێک باس بکا کە بە جێنۆساید و پاکتاویی ڕەگەزیی و ئاپارتاید و جینایەتی شەریی دامەزراوە، سووک و هاسان بێدەنگی لێدەکا. ئەوە دووەم ئەنسێکلۆپێدییا سەبارەت به و باسە (بە زمانی ئینگلیسی) بوو و بریابا بەرهەمێکی وا دابندرێ کە ئەو باسانە‌ لە ڕوانگەی قوربانییەکانی ئەو جینایەتانە بکا نەک بە بەرژەوەندی دەوڵەتان و بە پاکانە کردن بۆ جینایەتکەری وەک ئیسرائیل.
پرسیار13: پێت وا نییە لە ڕوی فەرهەنگەوە زمانی کوردی لە بواری یاسایی و پرسەکانی جینۆسایدەوە هەژار بێت؟ ئایا پێویست ناکات پسپۆرانی زمان هەوڵێک بدەن بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی کوردی.
وەڵام: بەڵێ زمانی کوردی لە بواری قانوونی و حقووقییەوە، بۆ باسی جێنۆساید و گشت باسێکی دی، تەواو هەژارە. ئەوەش تا ڕادەیێک بەهۆی ئەوەیه کە لە بەر‌ نەبوونی دەسەڵاتی سیاسی، زمانی کوردی له و بوارەدا زۆر دەکارنەهاتووە. بەڵام بە بۆچوونی من ئەوەی کە زمانەکەی کۆڵەوارکردووە بۆچوونی ناسیۆنالیستییە لە زماندا، مەبەستم پەتیگەرییە، کە دەیەوێ تەواوی وشەی خوازراو، بە تایبەتی وشە و زاراروەی وەرگێڕاو لە عەرەبی، لە زمانی کوردی وەدەربنێ. بۆ وێنە، لە کوردی دا وشەی بە ڕەچەڵەک کوردی (ئەگەر شتی وا هەبێ) بۆ قانوون نییە و ئەو وشە لە عەربی وەرگێڕاوە و عەربیش خۆی قانوونی لە یوونانی وەرگرتووە. جا پەتیگەران دێن قانوون، کە زۆر لە مێژە لە کوردی دا دەکارهاتووە و بووەتە بەشێک لە زمانی کوردی، فڕێدەدەن و وشەی یاسای لە باتی دادەنێن و نازانن کە یاسا مەغوولییە. جاف: فەرهەنگی گیرفانیی ئینگلیزی-کوردی (چاپی سێیەم 2003) وشەی یاسای بۆ سێ وشەی جیاوازی ئینگلیسی (rule, regulation, law) دەکارهێناوە بۆ ئەوەی وشەی خوازراو لە عەرەبی دەکارنەهێنێ. بەڵام زمانێکی کە نەتوانێ جیاوازی ئەو وشانە دەربڕێ بەکاری تێکۆشانی فکریی و ڕؤشنبیریی نایا. ئەو دژایەتییکردنەی زمانی عەربی تەواو ڕەگەزپەرستانەیە و زمانەکەی تەواو هەژارکردووە.
لە باسی جینۆسایدیشدا هەروایە. بۆ وێنە، کوردی وشەیێکی پەتیی بۆ مەفهوومی جینایەت نییه و پەتیگەرکان لە باتی جینایەت وشەی تاوان دەکاردێنن. بەڵام تاوان و جینایەت جیاوازن. بۆ وێنە دەتوانین بڵێین کە سەدام تاوانبارکرا بە ارتکابی جێنۆساید. له و ڕستەدا، تاوانبارکردن مانای اتهامی هەیە. بەرگی یەکی فەرهەنگی خاڵ کە لە 1960 دا بڵاو بۆوە، تاوان بە گوناح مانادەکاتەوە و ئەو شایەدەی بۆ دێنێتەوە: بێ تاوان کوژرا. لێرەدا، تاوان مانای جینایەتی نییە. بەڵام نووسەران ئەوەندە تاوانیان لە باتی جینایەت دەکارهێناوە، خەریکە ئەو مانایە پەیدادەکا. ئەو ڕێبازە پەتیگەرییە سەرەڕۆیانە ڕێگەنادا زمانی کوردی بەرەنگاری لێشاوی وشە و زاراوەی زمانە پێشکەوتووەکان ببێ. بۆ وێنە، د. نووری تاڵەبانی، کە خۆی پسپۆڕی قانوونە و هەوەڵ فەرهەنگی بەپێزی زاراوەی قانوونی بە کوردی و عەربی و فەرانسەیی و ئینگلیسی داناوە، وشەی تاوانی بۆ ئەو وشانە دەکارهێناوە: جرم=تاوان، جریمە=تاوان، بریء=بێ تاوان، حکم بالادانە=بڕیاری تاوانبارکردن، اعتراف بالذنب=داننان بە تاوان، و تجریم متهم=تاوانبارکردنی تۆمەتبار. من پێم وایە ئەگەر بمانەوێ زمانی کوردی (چ له و بوارەدا چ لە بواری زانستییەکاندا) لە ڕادەی زانکۆیی دا دەکاربێ، ئەو سیاسەتە پەتیگەرانەیە دەبێ وەلابنێین. (بڕوانە دوکتۆر نووری تاڵەبانی، فەرهەنگی قانوونی: عەرەبی-کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی، چاپی دووەم، 2006 له سایتی.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 470 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | Facebook.عەلی مەحمود 25-06-2023
Bağlantılı yazılar: 1
Tarih ve olaylar
Yayın tarihi: 25-06-2023 (1 Yıl)
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Siyasi Eleştiri
İçerik Kategorisi: Makaleler ve röportajlar
İçerik Kategorisi: İnsan Hakkı
İçerik Kategorisi: Edebiyat eleştirisi
Klasörler (Dosyalar): Halepçe'ye kimyasal saldırı
Klasörler (Dosyalar): Anfal
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Hejar Kamala tarafından 25-06-2023 kaydedildi
Bu makale ( Aras Elincaği ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Aras Elincaği tarafından 27-06-2023 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık Kurdipedia Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardır
Bu başlık 470 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.144 KB 25-06-2023 Hejar KamalaH.K.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Pervin Çakar

Gerçek
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
07-05-2023
Sara Kamele
Kürdistan Coğrafyası
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
07-06-2024
Sara Kamele
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kütüphane
DAVA ADAMI
09-06-2024
Sara Kamele
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,378
Resim 105,182
Kitap PDF 19,478
İlgili Dosyalar 97,477
Video 1,394
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Pervin Çakar
Klasörler (Dosyalar)
Kısa tanım - Belge Türü - Orijinal dili Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Sosyal (Örf ve adet) Kısa tanım - Lehçe - Türkçe Kısa tanım - Özerk - Kurdistan Kısa tanım - Yayın Türü - Born-digital Kütüphane - Belge Türü - Orijinal dili Kütüphane - Birden çok kez yayınlandı - Evet Kütüphane - İçerik Kategorisi - Araştırma Kütüphane - İçerik Kategorisi - Tarih Kütüphane - Lehçe - Türkçe

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.797 saniye!