پەنیر یەکێک لەو خواردنانەیە، کە لە شیر بەرهەم دێت و سوودێکی زۆری بۆ ئێسکانەکان هەیە و باشترین خواردنە بۆ ژەمی بەیانییان.
هەموو جۆر و ڕەنگەکانی پەنیر، کە پێکدێن لە سپی و زەردی کاڵ، لە ڕووی سوودی خۆراکییەوە جیاوازییان نییە و جگە لەوەی بەسوودن بۆ ئێسقانەکان، بەهەمان شێوە بۆ ددانەکانیش بەسوودن و درووستیی دڵ مسۆگەر دەکات.
جێ باسە 19ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی کۆوارک ناسراوە، کۆوارک جۆرە پەنیرێکی تایبەتە، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دێت و تامێکی خۆش و جیاوازی هەیە و لە ئاستی جیهاندا ناسراوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 369 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!