ناوەندی توێژینەوە زانستییەکانی وڵاتی ئەمریکا، دوای توێژینەوەی ورد لەسەر ئەو ژنانەی وەرزشوانن و وەرزش دەکەن، ئاشکرایان کرد، ئەو خانمانەی وەرزشوانن و وەرزش دەکەن، دەتوانن لە تەمەنی سەرووی 40 ساڵییش دووگیان ببن و لە قۆناغی دووگیاندا ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە.
ژنانی وەرزشوان بەراورد بە ژنانی دیکە درەنگتر دەچنە قۆناغی لە سک وەستان و سەبارەت بە دووگیانی و دووگیانبوونیش تەندرووستتر لەو ژنانەن، کە وەرزش ناکەن.
جێی باسە دووگیانبوون لە تەمەنی سەرووی 40 ساڵیدا خانمان تووشی هەندێک کێشەی تەندرووستی دەکات، بەڵام ئەم حاڵەتە لە خانمانی وەرزشواندا کەمتر ڕوو دەدات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 253 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!